٧١ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی مناڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

0
120

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران – ژنێڤ له‌ ٧١ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی كۆنوانسیۆنی مافه‌كانی مناڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر پرسی مافه‌كانی مناڵان له‌ ئێران له‌ بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕۆژه‌كانی ١١ و١٢ی ژانویه‌ی ٢٠١٦ له‌ ژنێڤ به‌شداری كرد

ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كان تاوتوێ كردنی ئاخه‌رین ڕاپۆرتی كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕاپۆرتی هاوبه‌شی ٢١ ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ پرسی مافه‌كانی مناڵان له‌ ئێران و كوردستان بوو.

له‌ ڕاپۆرتی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بێجگه‌ پرسه‌ گشتیه‌كانی مافی مناڵان له‌ ئێران، پرسی مافی خوێندن به‌ زمانی دایكی و مین له‌ كوردستان هاته‌ گۆرێ.

هه‌یئه‌تی ئێرانی كه‌ بریتی بوون له‌ ١٣ كه‌س و له‌ لایه‌ن محه‌ممه‌دعه‌باسی له‌ وه‌زاره‌تی دادی ئێران ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرا، وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌وڵیان دا به‌ باس كردنی هێندێك پرۆژه‌ی درێژ خایه‌نی بێناوه‌ڕۆك، گرتنی ۆركشۆپ بۆ دادوه‌ره‌كان و دروست كردنی سه‌ندووقی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ سه‌ر مناڵان و هتد، ئه‌ندامانی كومیته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی مافه‌كانی مناڵان به‌ لاڕێ دا ببه‌ن.

به‌ڵام ئه‌ندامانی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هه‌موو به‌ڵێن و ئیداعاكانی هه‌یئه‌تی ئێرانیان خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
بۆ وێنه‌ سه‌رۆكی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان له‌ وڵامی قسه‌كانی محه‌ممه‌د عه‌باسی كه‌ ده‌یگووت: ` ئینشاڵا له‌ ساڵی ٢٠٣٠، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و ته‌بعیز دژی مناڵان له‌ ئێران كۆتایی پێدێنن`، ڕایگه‌یاند كه‌ ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر هه‌مان شتتان گووتووه‌و پرسی مناڵان خراپتر بووه‌.

سه‌رۆكی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان به‌ توندی ڕخنه‌ی له‌ محه‌ممه‌د عه‌باسی به‌رپرسی هه‌یئه‌تی ئران گرت كه‌ له‌ سه‌ر پرسی له‌ سێداره‌دانی مناڵانی ژێر ١٨ ساڵ ڕایگه‌یاند كه‌ ` ئێران وڵاتێكی ئیسلامیه‌و به‌ پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، ته‌مه‌نی باڵغی كچ ٩ ساڵ و كوڕ ١٣ ساڵه‌و ئێران مافی ڕزرف `احتفاضی` هه‌یه‌`. سه‌رۆكی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان ڕایگه‌یاند كه‌ چیتر وڵاتی ئیسلامی و شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ك پاساو هێنانه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكه‌ن و ناوبراو ڕایگه‌یناد كه‌ وڵاتانی تونس و عومان وڵاتی ئیسلامین و ته‌مه‌نی قانوونی مناڵان ١٨ ساڵه‌.

له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه‌كان و مافی خوێندن به‌ زمانی دایكی، خاتوو وینتوور جێگری كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان له‌ نوێنه‌رانی ئێرانی پرسی: ` ئایا خوێندن به‌ زمانی دایكی بۆ مناڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران چه‌ زیانێكی ده‌بێت بۆ زمانی فارسی ؟`
محه‌ممه‌دی عه‌باسی سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی ئێرانی ڕایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا زمانی فارسی زمانی `میلی` یه‌ له‌ ئێران و له‌ مه‌دره‌سه‌كان ده‌رسی پێده‌گوترێ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێنده‌ك وانه‌ به‌ زمانه‌كانی `محلی` و` قومی` بدرێت. دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ كه‌ پرسی خوێندن به‌ زمانی دایكی له‌ كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان دێته‌ به‌ر باس و له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان پێشنیار كراوه‌.
له‌ سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ڕێز ` ن. نیلسۆن` ئه‌ندامی كومییته‌ی مافه‌كانی مناڵان پرسه‌كانی مین له‌ كوردستان، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ تایبه‌ت كورد و به‌لووچ و عه‌ره‌ب هێنایه‌ گۆڕێ.

شایانی باسه‌ كه‌ له‌م دوو ڕۆژ كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه‌ هاتنه‌ به‌رباس و تاوتوێكردن:
مافی ژیان، پرسی توندووتیژی دژی كچ، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن دژی كچ، ئه‌شكه‌نجه‌، شووكردن به‌ شێوه‌ی زۆره‌ملی، خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، مافی هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شناسنامه‌ بۆ مناڵانی په‌نابه‌ر، پرسی مین له‌ كوردستان، ده‌ستڕه‌سی به‌ دادپه‌روه‌ری بۆ مناڵان، له‌ سێداره‌دانی مناڵان، ده‌ستڕه‌سی به‌ دادگا، گرتنی ناڕه‌وا، مناڵانی سه‌رجاده‌، پرسی مناڵانی نه‌ته‌وه‌كان و هتد..

لینكی ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كان له‌ سه‌ر سایتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان:

ئارشیڤ : 

mafi-mrov-teymour-alyasi-jenev44mafi-mrov-teymour-alyasi-jenev2mafi-mrov-teymour-alyasi-jenev7mafi-mrov-teymour-alyasi-jenevrrmafi-mrov-teymour-alyasi-jenev44mafi-mrov-teymour-alyasi-jenev222-

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە