لە بێرلین بە دژی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی کوردان لە ئێران، چالاکییەک بەڕێوەچوو

0
626

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی لە باژێڕی بێرلین ـی ئاڵمان چالاکییەکی بەرین بۆ مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی لاوانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، بەڕێوەچوو.

ئەو کۆبوونەوەیە کە بە بەشداری بەرچاوی سەرجەم کوردستانیان و بەشێک لە ئێرانیان بەڕێوەچوو، کاتژمێر ٧ی ئێوارە و لە براندم بۆرگن (دەروازە بێرلین) کە یەکێکە لە گرنگترین شوێنەکانی باژێڕی بێرلین و سەفارەتی زۆربەی وڵاتان و نووسینگەی پارلمانی ئوروپا لەو شوێنەیە، بەڕێوە چوو.

بەشداربووانی ڕێپێوانەکە تراکتگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە بە زمانی کوردی و ئاڵمانی و ئینگلیسی درووشمی لەسەر نووسرابوو و هەروەها درووشمەکان بە ئاڵمانی گوترانەوە. هەروەها ئاڵای کوردستان و وێنەی کەسانی لەسێدارەدراویش بەشێکی بەرچاو لە چالاکیەکەی پێکهێنابوو.

لە بەشێک لەو چالاکییەدا، بەشداربووان هەوڵیاندا پرسی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی کوردەکان لە ئێران بۆ کەسانی بیانیی ئامادەبوو لە شوێنەکە ڕوون بکەنەوە و شرۆڤەی بکەن.

هەروەها هونەرمەندی کورد “ناسر فەتحی” لە ڕێگای شانۆیەکەوە، هەوڵی دا پرسی لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی کوردان لە ئێران بۆ ئامادەبووان بخاتە ڕوو کە پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا  سەرەتا بەیاننامەی “بەرگری لە زیندانیانی سیاسی” خوێندرایەوە و دواتر  بەیانیەی “بنکەی کوردانی ڕۆژهەڵات” خوێندراوە و دوای ئەویش  بەیانیەی “پارتی ئازادی وکردستان” خوێندراوە

لە ماوەی ڕابردوودا و بەتایبەتی لە دوای مانگرتنی محەممەدسدیق کەبوودوەند، کوردانی نیشتەجێی باژێڕی بێرلین لە سەرجەم کێشە و ئازارەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات، هەڵوێستی بەرینیان نواندووە و چالاکیی بەرینیان پێکهێناوە.

بڕیارە سبەی کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارە لەبەر دەم پارکی شانەدەر لە باژێری هەولێری پێتەختی کوردستانی باشوور، بە بەشداریی سەرجەمکوردستانیان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە مەبەستی مەحکووم کردنی لەسێدارەدانی گەنجانی کورد لە لایەن ڕژیمی ئیسلامییەوە، پێکبێت.

alman 2

alman 3

alamn0

13950727_646796705484407_502959689_o

13978369_646796738817737_2012103741_o

13987873_646796742151070_1145995333_o

14001942_646796695484408_1318418703_o

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.