کۆکردنەوەی واژوو بۆ ڕاوەستاندنی هەڕەشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران

0
1257

کۆکردنەوەی واژۆ بۆ ڕاوەستاندنی هەڕەشەکانی سوپای پاسدرانی ئێران بۆسەر کەمپەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران کە لە باشووری کوردستان نیشتەجێن.

دەقى داواکاریەکە بە زمانى کور بەو شێوەى خوارەوەیە:

داواکاری – هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بنکەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕابگرن!

ئێمە واژۆکەرانی ئەم نامەیە، داواکارین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە دژ بە هەڕەشە و دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خەڵکی مەدەنی کورد لە هەردوو بەشی ئێران و عێراق، هەڵوێستی لێبڕاوانەیان هەبێت و مەحکومی بکەن. لە دوو حەوتووی ڕابردوودا و دوای تێکهەڵچوونی سەربازی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناو خاکی کوردستانی ئێراندا، ئێران دەستی کردووە بە تۆپباران بۆ سەر دانیشتوانی مەدەنی کورد لەر هەر دوو بەشی ئێران و عێراق. بە تازەییش، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئامادەبوونی بەرپرسە باڵاکانی دیکەی هێزی سەربازی ئێران، هەڕەشەی لێدانی بنکە و کەمپەکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی کرد کە لە کوردستانی عێراقدا نیشتەجێن. ئەو بنکانە لە ڕاستیدا بریتیین لە کەمپی ئاوارەکانی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی پێشمەرگەکان، بۆ نموونە سەدان ژن و منداڵ، کە لە ژێر ئازار و ستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵاتوون و لەوێ نیشتەجێ بوون، ئەو کەمپانە جیا لە بنەماڵەکان، نەخۆشخانە، ئاسایشگا، قوتابخانە و باخچەی منداڵان و چەند شوێنێکی گشتی تێدا هەن و ئەوە نەک کەمپی سەربازی نین بەڵکوو شوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤە ئازادیخوازەکانن کە لە بەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شوێنەدا لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە. ئەمە جگە لە چەند پاسەوانێک کە بە هاوکاری هێزی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی پاراستنی ئەو پەنابەرانەیان لە ئەستۆیە. ئێمە ڕوو بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ چاوەڕوانین کە ڕێگری بکەن لە هەڕەشەکانی ئێران و هەڵوێستی خۆشیان لەبارەی هەڕەشەکانی ئەو دوایەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرببڕن.

واژۆکان هاوپێچ لەگەڵ دەقێکی ناڕەزایەتی بە زمانی ئینگلیسی دەگەیەنرێتە سەفارەتەکان، پەرلەمانی وڵاتانی ئەورووپی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان.
بۆ واژو کردنى داواکارى سەردانى لینکى خووارەوە بکەن و ناوی خۆت و ئیمەیلەکەت دەنووسی و وڵاتەکەت هەڵدەبژێری و کرتە لەسەر sign petition دەکەی

http://www.ipetitions.com/petition/stand-up-against-iranian-aggression/?utm_medium=social&utm_source=facebook&utm_campaign=button

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت