کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ” لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێ/لێدوانی تایبەت

0
1172

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ کاتژمێر 09ی سەرلەبەیانی تا ٦ی ئێوارەی ڕۆژی شەممە 27.08.2016، لە Saalbau Gallus ـی باژێڕی فرانکفۆرتی ئاڵمان کۆنفرانسێکی یەک ڕۆژە لە ژێر ناونیشانی” دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا و داهاتووی ئێران” بەڕێوە دەبا.

ئەو کۆنفرانسە لە دوو پانێلی پێش نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ و بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و بەتایبەت مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر تەوەرەکانی:

١-گۆڕانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین و ڕۆڵی گەلانی بندەست لە ئێرانی داهاتوو کە لە پانێلی بەیانیدا بەڕێوە دەچێ

٢-دەست تێوەردانی تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەری لەسەر سەرکوتکردنی گەلانی ئێران بەڕێوە دەچێ کە لە پانێلی دوانیوەڕۆدا بەڕێوە دەچێ.

جەهانبەخش خۆشهەیکەل
جەهانبەخش خۆشهەیکەل

بەپێی لێدوانی تایبەتیی جه‌هانبه‌خش خۆشهه‌یكه‌ل، به‌رپرسی ده‌بیر خانه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ، ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە ئێستادا 12 حیزب و ڕێکخراوی سیاسین کە بریتین لە:

  • ڕێکخراوی خەڵکیی کرمانجی خوراسان بە سەرپەرشتیاریی ئەفراسیاب شکوفتە.آ
  • حیزبی خەڵک بەلوچستان، بە سەرپەرشتیاریی ڕەحیم بەندوویی.
  • حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتیاریی شاهۆ حوسێنی
  • جیبهەی موتەحدینی بەلووچستان، کۆماریخوازەکانی فیدراڵ، بە سەرپەرشتیاریی جەمشید ئەمیری
  • حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتیاریی بەختیارعەلیار
  • حیزبی تەزامونی دیموکراتیکی ئەهواز بە سەرپەرشتیاریی یاسین ئەهوازی
  • بزووتنەوەی میللی دیموکراتیکی ئازەربایجان بە سەرپەرشتیاریی هیدایەت سوڵتانزادە
  • بزاڤی میلی-دیموکراتیکی تورکەمەنستانی ئێران بە سەرپەرشتیاریی محەممەد نەزەری
  • حیزبی یەکگرتوویی بەختیاری و لورستان بە سەرپەرشتیاریی فەرامەرز بەختیار
  • ناوەندی فەرهەنگی و سیاسیی خەڵکی تورکەمەن بە سەرپەرشتیاریی یوسف کوڕ
  • ناوەندی فەرهەنگی و سیاسیی ئازەربایجان بە سەرپەرشتیاریی دوکتور زیا سەدرولئەشرافی
  • جیبهەی خەڵکی بەلووچستان بە سەرپەرشتیاریی ڕەزا حوسێن بوڕ

هەروەها بە پێی لێدوانی خۆشهەیکەل بۆ ناوەندی ڕٶژی کورد، کۆنگرە لە دوو ڕۆژی کاری پێکهاتووە کە ڕٶژی یەکەم گشتییە و بەشداربوون بۆ هەمووانە و سەرجەم حیزبە ئێرانییەکانی ئۆپۆزیسیۆن بانگهێشت کراون. بەڵام ڕۆژی یەکشەممە کۆنگرە بەرنامەی تایبەتیی خۆی بەڕێوە دەبات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.