ئەژماری کوژراوانی شەڕی قەرەسەقەل: جێگری فەرماندەی سپا و ٢١ جاش و پاسدار

0
1070

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژی کورد، ڕەژیم بەرە بەرە سەرەخۆشی بۆ کوژراوانی شەڕی قەرەسەقەل دادەنێ و بەو جۆرە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە شوێنی کوژرانیان بکات بە بێدەنگی دەیاننێژێ و سەرەخۆشیان بۆ بەڕێوە دەبەن و لە ژێر بەڕێوەبەردنی یادوارەی کوژراوانی شەڕی ئێران و ئێراق، کوژراوانی شەڕی نێوان سپاس و پێشمەرگە دەشارنەوە.

ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانیش جێگری فەرماندەی سپای شاری شنۆ بەناوی “حاجی سەمەد بووستانی” لەو شەرەدا کوژرا و یەکێک لە یەکەم کوژراوەکانی سپا بوو.

 یەکێک لە کوژراوەکانی ئەو شەڕە بە ناوی “واحد حیکمەت” خەڵکی نەغەدە کە ڕۆژی دوای شەڕەکە واتا ٢٧ی جۆزەردان، لە نەخۆشخانە تەواو بوو و کات ژمێر ١٧ ی هەمان ڕۆژ، لاشەی ئەو کوژراوەی سپا لە سۆلدووز نێژرا.

  شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش کوژرانی چەند جاشی کورد بە ناوەکانی یۆسف ئەحمەدی (خەڵکی نەڵۆس)، مستەفا خالیدی (خەڵکی شنۆ)، عوبەید هەرکی (خەڵکی گووندی کانی سپی)، ئەسکەندەر مامەل (خەڵکی گووندی باڵاگیر) و لەزگین کوڕی سۆفی زاهیر کوژراون کە تا ئێستا تەنیا سەرەخۆشیی یۆسف و ئەسکەندەر بەڕێوە چووە، ئەوە لە حاڵێکدایە زانیاری تەواو لە مەڕ کوژرانی ئەوانی تر و بە تایبەت عوبەید، خەڵکی کانی سپی لەبەر دەست دایە.

هەروەها زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە ٣ ماڵ لە شەقامی شەهید قادری سەرەخۆشیان داناوە و لە گوندی “کولان یان چولان” کە لە ١٠ کیلۆمیتری نەغەدە هەڵکەوتووە لە ١٢ ماڵ سەرەخۆشی هەبووە.

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان و هەروەها شایەتحاڵان و خەڵکی قەرەسەقەل و حەسەن نووران و چەند سەرچاوەیەکی ناو خودی سپای تیرۆریستیی ڕەژیم، ژومارەی کوژراوانی ڕەژیم لەو شەڕەدا زیاتر لە  ٢٥ کەسە بەڵام بەشێکیان لە بێدەنگیدا نێژراون و بەشێکیشیان ڕاگیراون تا لە شەڕی تر یان بە ناوی کوژراوانی سووریە بنێژرێن.

تاهیر قەرەخان، نووسەر و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی نەغەدە لەو بارەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “بە بەدواداچوونێکی ورد کە من وەک خۆم بۆ ئەو هەواڵەم کردووە، ڕێژەی کوژراوانی سپا لەو شەرەدا زۆرتر لەو ئامارانەن بەڵام ڕەژیم بۆ ڕاگرتنی ڕووحیەی پاسدار و جاشەکان و هەروەها بۆ ئەوەی کە ژومارەی زیان و خەسارەکانی خۆی کەمتر نێشان بدا تا ئێستا لە بڵاو کردنەوەی ناو و ژومارەیان خۆی پاراستووە و بڕیارە هەر ماوەی جارێک یەک یان دوو کەسیان لە ژێر ناوی کوژراوانی شەڕی سووریە، چاڵ بکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت