کێشەکانی نێوان تورکیە و ڕووسە لەسەر سووریە هەروا بەردەوامە

0
706

 

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی 9ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، بەرپرسێکی پلەباڵای تورکیە ڕایگەیاندووە کە عەمەلیاتی سەربازیی تورکیە لە سووریە، لەوانەیە بۆ چەندین ساڵان درێژەی هەبێ.

بەپێی هەواڵی تەلەفزیۆنی ئەلعەڕەبیە، ئەو بەرپرسە باڵایەی تورکیە گوتوویەتی کە کێشەی ئەوان لەگەڵ ڕووسیە لەسەر ڕێگاچارە سیاسییەکانی سووریە تا ئێستاش لە جێگای خۆیەتی و دانوستانی ئانکارا و مسکۆ لەمبارەوە ئاستەنگە.

ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە باڵایەی تورکیە لە کاتێکدایە کە مەولوود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیە، دۆینێ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە تەواوی ئامادەیە تا لەمەڕ ئاگربەست لە سووریە، لەگەڵ ڕووسیە هاوکاری بکات و ئەگەر کرملین حەزی لێ بێ بۆ گەیاندنی یارمەتیگەکی مرۆییش هاوکاریان بێ.

ئانکارا هەروەها ڕاشیگەیاندووە و هوشداری داوە کە بەشداری کردنی “یەکینەکانی پاراستنی گەل” لە هێرش بۆ ئەلڕەقە، کێشە و تەنگژەی قەومی بەرهەم دێنێت.

تورکیە لەمبارەو هەروەها گوتوویەتی: “یەکینەکانی پاراستنی گەل”، بەپێچەوانەی قسەکانیان، لە مینبەج نەکشاونەتەوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت