ژمارە یەکی کشکول چاپ و بڵاوکرایەوە

0
901

لە شاری مەهاباد ژمارەی یەکی گۆڤاری کشکول کە تایبەتە بە بەڵگە و دەستنووسەکانی کوردستان، کەوتە بەر دیدی خوینەران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژی کورد، گۆڤاری کشکول بەشێوەی وەرزانە و بە زمانی فارسی تایبەت بە بەڵگە و دەستنووسەکانی کوردستان بابەتەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
گۆڤاری کشکول بەشێوەیەکی ئاکادێمی باس لەو بەڵگە و دەستنووسانە دەکا کە لە کوردستان هەن و هەتاکوو ئێستا کەس ئاوڕی لێ نەداونەتەوە.
ئەم گۆڤارە لە پارێزگاکانی ورمێ، و سنە و کرماشان و ئیلام بڵاودەکرێتەوە و بنکەی سەرەکی لە شاری مەهاباد دەبێت و خاوەن ئیمتیازەکەی محەمەد عەبدولی و سەرنووسەرەکەی عەبدوڵڵا سەمەدی یە.  ژمارەی یەکی ئەم گۆڤارە بە پشتیوانیی ماددی کەسانی دەستڕۆیشتوو و هەروەها شووڕای شاری مەهاباد چاپکراوە.

رۆژی کوردهیوای سەرکەوتن بۆ ستافی ئەو گۆڤارە دەخوازێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت