ناوەندی رۆژی کورد و پرۆژەی کەسایەتیی ساڵ

0
1064

ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی رۆژی کورد کە خاوەنی موڵەتی ڕەسمییە لە حکومەتی فەڕانسه‌ و بنکەی سەرەکیی ئەم ناوەندە لە پاریسە، بە نیازە ساڵانە کەسایەتییەکی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا وەک کەسایەتی ساڵ دەست نیشان بکا و خەڵاتی ئەم ناوەندە و لەوحی رێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانی پێ ببەخشێ.
رۆژی کورد هەوڵ دەدا بۆ ئەو مەبەستە پرس و ڕاوێژ بە هەموو لایەک بکا و بەم چەشنە رێز لە چالاکانی سیاسی، کۆمەلایەتی، فەرهەنگی و هونەریی نیشتمانەکەمان بگرێ، بۆیە داوا لە هەموو خوێنه‌رانمان دەکەین لە رێی پەیجی تایبەتی رۆژی کورد لە فەیسبووک یان لە رێی ئیمەیلی تایبەتیی ماڵپەڕی رۆژی کورد هاوکارمان بن و ناوی ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن کە لە بوارە جیاجیاکاندا چالاکییان هەبووە و هەیە، لە کۆتاییدا کەسێک وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠١٥ ی زاییینی دەست نیشان دەکەین و لە مێدیای رۆژی کورد ناوەکەی ئاشکرا دەکەین، دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی ناوی کەسەکان هەتا كۆتایی مانگی ژانویه‌یه‌ واته‌ هه‌تا ٣١٠١٢٠١٦

https://www.facebook.com/rojikurdtv/

rojiikurd@gmail.com

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.