کردنەوەی سەنتەرێک بە ناوی خومەینی لە کەرکووک مەحکووم کرا

0
1297

ئەمرۆ لە شاری کەرکووک لە باشووری کوردستان سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشی ئیمام خومه‌ینی کرایەوە و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی رۆژهەڵاتییەکانی لێکەوتەوە و بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نووسینی کامێنت کردنەوەی ئەو سەنتەرەیان لە شاری کەرکووک شەرمەزار کرد.

بە پێی هەواڵێک کە لە پەیجی تایبەتی نەجمەدین کەریم لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە؛ دكتۆر (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگاری كه‌ركوك‌ و (موڕته‌زا العبادی) كۆنسوڵی ئێران له‌ شاری هه‌ولێر‌و (ئاسۆ مامه‌ند) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌ لە مەراسیمی کردنەوەی ئەو سەنتەرەدا ئامادە بوون
پارێزگاری كه‌ركوك لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشی خومەینی لە کەرکووک، به‌ده‌ست پێشخه‌ری‌و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتۆتە كایه‌وه‌‌ و هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئێراندا”.
كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامی ئیران له‌ شاری هه‌ولێریش وتی : ئه‌م سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری‌و وه‌رزشییه‌ ده‌كه‌ینه‌ دیاری بۆ هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوك.
کردنەوەی ئەوە سەنتەرە جگە لەوەی ناڕەزایی چالاکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە، بەشێک لە نووسەران و رۆژنامەنووسانی باشووری کوردستانیش ڕەخنە لە بەرپرسانی شاری کەرکووک دەگرن و بە بێرێزی بە خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانی ناو دەبەن.

11140327_1593536537590976_2525539565638881268_nتەنیا کوردی رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژی کورد ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ گوێبیستی تەعریبێکی دیکەی سیاسی بووم لە کەرکووک کاتێ یەکێتی بەیانی کرد و رایگەیاند کە سەنتەری رۆشنبیری خومەینی لە کەرکووک کرایەوە و پارێزگار و بەرپرسانی یەکێتی و کونسووڵی ئێرانیش سەنتەرێکی وا بە رووناکی ناو دەبەن کە لە روناکی ئیمام خومەینییەوە تیشکی بۆ کەرکووک دێنێ.

شەرمە یەکێتی و پارێزگاری کەرکووک هێندە دژی کەلتووری کوردی و کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستانن، لەجیاتی ئەوەی کە سەنتەرێک بەناوی سەرۆک قازی و سەرۆک قاسملوو لە کەرکووک ناوبنێن بۆ سوکایەتی کردن بە کورد و تایبەت بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەنتەری ئیمام خومەیەنی دەکەنەوە.

تەنیا کوردی لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی: ئەمڕۆ کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و چەندانی دی بۆ پارێزگاری کردن لە کەرکووک دەجەنگن و ئەو رێبازەی کە ئێرانی لەسەر دروستکراوە و دژی دەوڵەتی کوردی و چەوساندنەوەی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە عێراق و بگرە لە هەرێمی کوردستان یەکێتی چەپڵەی بۆ لێدەدا..لێرەوە دوو مەبەست لەم کارە دەبینم:

یەکەم: یەکێتی بە ئێران دەڵێ کە ئێمە بەم کارە دووپاتی دەکەینەوە کە هێشتا کەرکووک نەچووەتە سەر هەرێم و شارێکی عێراقی و لەژێر فەرمانی ئێراندایە..

دووەم: سووکایەتی کردن بە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەگەر بۆ پارێزگاری کردن لە کەرکووکیش بجەنگن یەکێتی پێیوایە کە ئێران مەرجەعی کەرکووکە..

ئەمڕۆ یەکێتی هەڵەیەکی سیاسی گەورەی لە کەرکووک کرد و نەدەبوو رێگە بەم کارە بدات کەچی بە مەڕاسیمی شایستەیش ناوی دەبات ئەمە جێی داخە.”

 12722073_948975278504387_1964770284_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.