بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی “ئیسنا”، كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای ئه‌منیی هه‌رێم بە سەردان چۆتە تاران گوتی: ” له‌سنوره‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ئێران، ڕێگه به چالاكیی “ئاژاوه‌گێڕی” ناده‌ین”.
ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ سەفەری وەفدی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی بەرهەم ساڵح، دوێنێ شه‌ممه وه‌فدێكی باڵای ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانیانكرد، له‌یه‌كه‌م دیداریاندا له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌و باسیان له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئه‌منی‌و سیاسی‌و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو تاران کردووە.
وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د جێگری ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، عیسمه‌ت ئه‌رگوشی به‌ڕێوه‌یه‌ری گشتیی ئاسایشی هه‌رێم، وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی سلێمانی، پێکهاتووەو هاوكات، نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران‌و عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی تاران‌و هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، كه‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، كۆماری ئیسلامی ئێرانی به “دۆستی ڕاسته‌قینه‌و ڕاستوێژی گه‌لی كورد” ناوبردووه‌و له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌رسنوری نێوان هه‌رێم‌و ئێران وتویه‌تی “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به‌چالاكی ئاژاوه‌گێڕی له‌سنووركانی نێوانمان ناده‌ین”.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران‌و چه‌كدارانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌شاره سنووریه‌كانی كوردستانی ڕۆژهەلات هاتە ئاراوە و به‌هۆیه‌وه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماوی ڕابردوودا چه‌ند جارێك سنوره‌كانی هه‌رێمیان بۆردومان كردووه.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ڕێگری کردن لە ئەنجام دانی چالاكیی سه‌ربازی له‌سنووره‌كان كردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه “به‌هه‌موو هێزو توانامانه‌وه ڕووبه‌ڕوی ئه‌و كه‌سانه ده‌بینه‌وه كه له‌سنوره‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ئێران ئاژاوه‌گێڕی ده‌كه‌ن”.
سنجاری، هه‌روه‌ها سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه كه له‌شه‌ڕی داعشدا به‌رده‌وام هاوكاری هه‌رێمی كردووه‌و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌شه‌ڕه‌كاندا هه‌بووه
عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران، بە هەمان شێوە کە لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی یەکێتی نێشتمانی، پێداگری لەسەر مانەوەی کورد لە عێراقدا کرد لە دانیشتن لەگەڵ وەفدی حکومەتی هەرێمیش پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانیی ئێران بۆ هه‌رێم له “چوارچێوه‌ی عیراقدا” كرده‌وه‌و وتوویه‌تی: “پشتیوانی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌رده‌وام ده‌بێت”، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه.
هاوكات سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی نیشتیمانی ئێران، ستایشی مه‌سعود بارزانی كردووه‌و به”سیاسه‌تمه‌دارێكی زیره‌ك شۆڕشگێڕێكی ماندونه‌ناس” ناوی بردووه.
له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئاسایشی سنوره‌كانی ئێران هێڵی سووره‌و “هه‌ردوولا ده‌بێت به‌توندی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و گروپانه ببنه‌وه كه به‌نیازی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه بن”.
ئەو کۆبوونەوەو دان و ستانانە هاوکاتن لەگەڵ کۆنفرانسی هەواڵنێریی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە ھەولێر کە تێیدا ھیرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی باشوور، مەحکووم کرد‌و خوازیاری ئەوە بوون كە کۆماری ئیسلامی تۆپبارانەكان ڕابگرێ و ڕێزی دراوسێتی بگرێ.