ئەردۆغان: شەڕی ئێمە بە دژی کوردە تیرۆریستەکان و داعش بەردەوامە

0
772

ڕۆژی کورد: دۆینێ یەکشەممە 7ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی و دوای تێپەڕبوونی 5 ڕۆژ بەسەر هێرشی تورکیە بۆ سەر جەرابلۆس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لەمەڕ هێرش بۆ ناو خاکی سووریە دواو و گوتی: “بەوپەڕی هێز و تواناوە درێژە بە شەڕ و بەربەرەکانی لەگەڵ داعش و چەکدارەکانی یەپەگە دەدەین”.

ئەو لێدوانانەی ئەردۆغان لە کۆبوونەوەیەک لە باژێڕی غازی عەنتاب کراو و گوتیشی: “هەموو هەوڵی خۆمان بۆ دەرکردنی داعش لە سوورە دەخەینە گەڕ”.

ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی کە خۆی بەپێی بەڵگەکان، پشتگیریی داعشیان کردووە، بە دژی کوردەکانیش دوا و گوتی: “بە هەمان شێوە و گوڕەوە کە لە هەمبەر داعش دەوێستینەوە، لە هەمبەر چەکدارە تیرۆریستەکانی یەپەگەش، شەڕ دەکەین”.

ئەردۆغان کە بۆ هەزاران کەس دەدوا گوتی: “بۆ سڕینەوەی ناوچەکە لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە نزیک سنوورەکانمان، ئامادەین و بە بڕشتەوە کار دەکەین و ئیزن بە هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی لە نزیک سنوورەکانمان نادەین”.

لە حاڵێکدا کە بەپێی زانیارییەکان، ئەرتەشی تورکیە و ئەرتەشی ئازاد لە کوردستانی ڕۆژئاوا کۆمەڵکوژییان کردووە و نێردراوی ئەمریکا بۆ سووریەش نیگەرانی خۆی لەم شەڕە دەربڕیوە، ئەردۆغان گوتی: “ناوچەکانی ئێمە دەستدرێژی کرایە سەر. تیرۆریستەکان گوندی کرکموش ـیان کردە ئامانج، ئێمە هەر ددانمان لەسەر جەرگمان دانا تا ئەوەی کە کاسەی سەبرمان لێوڕێژ بوو و جەرابلوسمان لێ ئەستاندنەوە و خەڵکی ناوچەکە گەڕانەوە ماڵەکانیان، لە غازی عەنتاب برادەرانێکمان هەیە هی ئەوێن، ئەگەر گەرەکیان بێ دەتوانن بگەرێنەوە سەر ماڵەکانیا، ئەگەر بگەڕێنەوە یارمەتیان دەدەین و هەر کەس دەگەڕێنییەوە سەر شوێنی خۆی”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت