جەننەتی: پرسی ڕاگرتنی نیزام لە سەرجەم پرسە ئیسلامییەکانی تر گرنگترە

0
1055

ئەحمەد جەننەتی کە سکرتێری شۆڕای نیگابانە و یەکێک لە نزیکەکانی خامنەییە و دەستێکی باڵای لە ڕەت کردنەوەی بەربژێرانی پارلمان هەیە، دەڵێ :”خوێندەواری بەکەڵکی نیزام نایە، دەبێ فەقێکان ئینقلابی بن”.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “جەماران”، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، جەننەتی لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی “بنکەکانی دەیەی فەجر و شۆڕای هاوئاهەنگیی پرۆپاگەندای ئیسلامی”، گوتی :”حەوزەی عیلمیە دەبێ ئینقلابی بێ، خوبرەگان دەبێ ئینقلابی بێ و هەروەها دەبێ سەرجەم بنکە و پێکهاتە کاریگەرەکانی کۆماری ئیسلامیش دەبێ ئینقلابی بن. لە حەوزە علمییەکاندا ئەگەر بەڕاستی دەیانهەوێ خزمەتێکی ڕاستگۆیانە بە ئیسلام و ڕژیم بکدەن، دەبێ ئیقلابی بن، مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دەبێ ئینقلابی بێ.”

سکرتێری شۆڕای نیگابانی یاسای بنەڕەتیی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “دەوڵەت و مەجلیس دەبێ بە ڕووحیەیەکی ئینقلابییەوە بەدواداچوون بۆ  پرسی ئابووریی بەرگری بکەن تا کێشەی بەرهەم هێنان و دامەزراندن چارەسەر بێ، دەزگای دادوەریش دەبێ ئینقلابی بێ تا بتوانێ دادوەری بەڕێوە ببات و لە خزمەت بە خەڵک و نیزامدا سەرکەوتوون بێ، بێ ڕوحیەی ئینقلابی و داپڵۆسێنەرسڕەوە – کە پیویستیی ئینالقبی بوونە- ناتوانێ ڕێسا و بنەماکانی شۆڕش بپاریزێ”.

جەننەتی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “هەروەک ڕێبەر فەرموویە حەوزەی علمیە واتا، مەلاکان، مامۆستاکان و فەقێکان دەبێ ئینقلابی بن تا بە کەڵکی خەڵک و وڵات بێن ئەگینا هەرچەند خوێندەورای و زانیاری شەرعی و ئایینی و تادیان هەبێ، ناتوانن خزمەت بەو نیزامە ئیسلامییە کە هەڵقووڵاوی جەهاد و فیداکاری شەهیدان و کەم ئەندامانە، خزمەتێک بکەن، پرسی ڕاگرتنی نیزام لە سەرجەم پرسە ئیسلامییەکانی تر گرنگترە، دەبێ مەلاکان وەک ئایەتووڵلا سیستانی، لە هەمبەر پیلانەکانی دوژمناندا، فتوای ئینقلابی دەربکەن.”

جەننەتی هەروەها گوتیشی: “شۆڕای هاوئاهەنگیی پڕۆپاگەندای ئیسلامیش دەبی و پێویستە، بە جوولەیەکی ئینقلابی، ئەرک و بەرپرسیارەتیی خۆی لە گەیاندنی پەیامی ئینقلابی ئیسلامی بۆ نەوەی نوێ، بەجێ بهێنێ.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.