کەمپێکی تریی پەناخوازەکان لە ئاڵمان ئاگری گرت

0
586

جارێکی تری شکەمپێکی پەناخوازەکان لە وڵاتی ئاڵمان ئاگری گرت و چەند کەسیش سووتاو و بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیاری و هەوالانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بلاو بۆتەوە کەمپێک لە  دوسلدۆرف ـی وڵاتی ئاڵمان ئاگری گرت و نزیک بە ٢٤ کەس لە دانیشتوانی ناو کەمپەکە بە ئاگر سووتاون یان بریندار بوون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم کەمپە ٢٠٠ کەسی تێدا نیشتەجێ بووە و لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەشدا بە هۆی تووندی ئاگرەکە و بڵێسەی بە گڕی، زۆربەی پەنابەران تەنانەت دەرفەتی ئەوەیان نەبووە تا کەرەستەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ڕاگوازن و هەر بۆیەش زۆربەی کەرستە و شتوومەکەکانیان سووتاون.

لە ئێستادا بە پێی زانیارییەکان ٢٤ کەس لە پەناخوازەکان بریندار و سووتاون و نێردراون بۆ نەخۆشخانە و بەشێکیشیان برینەکانیان کاریگەر و قووڵە.

شایانی ئاماژەیە کە ڕێک ٢ مانگ لەمەوبەر لە باکووری ڕۆژئاوای شاری گوتێنبێرگی وڵاتی ئاڵمان کەمپێکی تر ئاگری تێبەردرا کە ٨٠ کەسی تێدا نێشتەجی ىوون و ٥ کەس لە پەنابەرەکان بریندار بوون.

پێویست بە ئاماژەیە کە لە ئێستادا و دوای ڕووداوی دەست دریژی کردنی ٥ کەس بۆ کچێکی ئاڵمانی لە رێ و ڕەسمی سەری ساڵی نوێی زایینی و هەروەها ڕووداوی شارلی ئێبدۆ لە پاریس و تەقینەوەی نۆروێژ و چەند تەقینەوەیەکی تر لە لایەن مسوڵمانانەوە، شەپۆلێکی چڕی ناڕەزایەتی لە نێوان خەڵکانی ئەو وڵاتانە لە مەڕ هاتنی پەنابەرەکان هەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە هۆی کرانەوەی ڕێگاکان، شەپۆلێکی بەربەرینی پەناخوازی ڕوویان لەو وڵاتانە کردووە.

بەو پێیە پێدەچێ ئەو ڕووداوانە نەک ئاگرکەوتنەوە بەڵکو ئاگرتێبەردانی بە ئانقەستی کەسانی ڕاسیست و تووندئاژۆی ئەو وڵاتانە بێ بۆ گووشار خستنە سەر پەناخوازەکان و ناچار کردنیان بە بەجێهێشتنی وڵاتەکەیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت