دوانیوەڕۆی سبەی، مەریوانییەکان لە سەر ڕێگای تانکەرە نەوتبەرەکان، کۆدەبنەوە

0
737
“نا بۆ تانکەری مەرگ” جگه‌رگۆشه‌كانیان له‌ ده‌ست داوه‌

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد و بەپێی ڕاگەیێندراوی کەمپەینی (نا بۆ تانکەری مەرگ) لە ڕاگەیێندراوی ڕۆژی سێ شەممە، بڕیارە دوانیوەڕۆی سبەی پێنج شەممە ی ڕەزبەری ی هەتاوی، خەڵکی ناڕازیی مەریوان، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان بە کوشتاری ئەو ڕێگاوبانە، لە سەر ڕێگای تانکەرە نەوتەکان کۆببنەوە.

د. حامید کۆنەپۆشی لە گوتووبێژ لەگەڵ گەورەژووری ڕاوێژ لە تلێگرام لەوبارەوە گوتی: ” ئەم کەمپینە بێجگە لەوەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەشێوەیەکی بەربڵاو چالاک بووە، زیاتر لە پێنج هەزار واژۆی کۆ کردەوە و لە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا لە بەردەم فەرمانداریی شاری مەریوان، خەڵک کۆبوونەوە و ناڕەزاییی خۆیانیان دەربڕی. ئێستەیش بڕیارە دوانیوەڕۆی سبەی پێنجشەممە ئەم جار لەسەر ڕێگەی تانکەرەکاندا کۆ ببنەوە و دیسان بڵێنەوە نا بۆ تانکەری مەرگ.”

ئەو مامۆستای زانکۆ و چالاکی مەدەنییەی باژێری مەریوان لەمەڕ هۆکاری ناڕەزایەتییەکان گوتیشێ: |” ساڵێک لەمەو پێش لە ڕووداوی هاتوچووی تانکەرێکدا چەند هاووڵاتی سووتان و بوونە قوربانی، بەداخەوە ئیمساڵیش چەندین کەس لە ڕووداوێکی تردا سووتان و بریندار بوون. تا ئیستەیش چوار کەس لە ئەو ڕووداوە گیانیان لە دەست داوە. ڕۆژانە خەڵکی مەریوان بەرەوڕووی مەترسیی مردن دەبنەوە و دیتنی کارەساتی لەوشێوەیە بێجگە لەوەی کە داخی قوربانیان خەڵک هان دەدات، خەڵک خۆیان بە هاوچارەنووسی ئەو کەسانە دەبینن و دەزانن خۆیان یان کەس و کاریان قوربانیی داهاتوون. ئەم کەمپینە لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە و بە شێوەیەکی خۆڕسک سەری هەڵداوە و ئەوەی کە من ئاگادار بم هیچ لایەنێک داینەمەزراندووە و ڕێبەریی نەکردووە.”

ڕۆژی سێ شەممە 12ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی ئەژمارێکی بەرچاو لە خەڵکی مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتار و نوخستان بوونی خەڵکی ناوچەکە لە ڕێگای سنە-مەریوان و هەروەها ڕووداوی دڵتەزێنی هاتووچوو بە هۆی بوونی تەنکەرە نەوتهەڵگرەکانی کوردستانی باشوور بۆ ئێران، لەبەر دەم فەرمانداریی ئەو باژێرە کۆبوونەوە.

بڕیارە دوانیوەڕۆی سبەی پێنج شەممە، لە سەر ڕێگای تانکەرەکان کۆببنەوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت