کەبوودوەند مۆڵەتی سەردانی بنەماڵەکەی پێدراوە

0
636

ڕۆژی کورد: بەپێی ئاگاداریەک کە لە ماڵپەڕی (ئینسانیەت)، ماڵپەڕی ناوەندی هەواڵ و زانیاریی مافی مرۆڤی کوردستان، محەممەد سدیق کەبوودوەند ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ مۆڵەتی سەردان و هاتنەوە ماڵی پێدراوە.

لەو ئاگادارییەدا نووسراوە: “دوای ٣٤ ڕۆژ مانگرتن و بە هۆی ئەوەی کە محەممەد سدیق کەبوودوەند لە ماوەی زیندان و دەست بەسەربوونی خۆیدا طووشی گەلێک نەخۆشیی جۆراوجۆر و بەربڵاو بووە، پێویستی بە چاوەدێری پزشکی و دەرمانی لە دەرەوەی زیندان هەیە و هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرێ ماوەی ئەو مۆڵەتە، درێژ بکرێتەوە.”

شایانی ئاماژەیە کە محەممەد سدیق کەبوودوەند ماوەی ٣٤ ڕۆژ و بە دژایەتی وناڕەزایەتی دەربڕین بە دژی سەپاندنی تاوانی تازە لە لایەن ڕژیمەوە لەسەر ناوبراو، مانی لە خواردن گرت.

لە ماوەی مانگرتنەکەیدا سەرجەم کوردانی تاواوگە و کوردستانی ناشوور و تەنانەت لە ناوخۆش ڕێپیوان و مانگرتنیان بەڕێوە برد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت