بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بەرینی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند لە هەولێر

0
1229

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان،کاتژمێر ٦ ی ئێوارە ، بۆ جاری دووهەم لە شاری هەولێری پێتەختی کوردستانی باشوور، بە بەشداری کوردستانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی بەرینی جەماوەری  بە مەبەستی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەنووس و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، رێکخرا .
لەم کۆبوونەوەیەدا سەرەتا لە لایەن هادی عەزیزی چالاکوانی سیاسی سەربەخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەخێر هاتنی میوانان کرا و دواتر پەیامی ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە لە لایەن  هاوڕێ کوردی، چالاکوانی مەدەنی باشووری کوردستان بە یاوەری  عەلی مەحموود چالاکوانی باشووری کوردستان، خوێندرایەوە.

لە درێژەیەدا، پەیامی ڕێکخراوی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (حدک) لە لایەن  جێهان بێتووشی خوێندرایەوە. دواتر پەیامی تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر لە لایەن  ڕێباز یوسفەوە پێشکەش کرا و پەیامی لاوانی و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان لە لایەن خاتوو شیراز نادری خوێندرایەوە.

هەر لەو ریزبەندییەدا پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی کودستان (ک.ن.ک) لە لایەن  فریاد هیرانییەوە پێشکەشی ئامادەبووانی گردبوونەوەکە کرا.ل

ە درێژەدا پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن  سالار حسێنی یەوە خوێندرایەوە، دواتر  تارا حسێن،لە لایەن تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانەوە، وتەیەکی پێشکەش کرد.

 ئەیاد کاکەیی، بەرپرسی سەندیکای پارێزەرانی کوردسیان – هەولێر،  بە نوێنەرایەتی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لقی هەولێر لە وتەیەکدا پشتیوانی خۆی لە بەڕێز کەبوودوەند و هەموو گیراوانی چوارپارچەی کوردستان دەربڕی.

 ڕەسوڵ سوڵتانی، هەڵبەستوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاعیری پێشمەرگە، بە خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی نەتەوەیی، بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا کرد.

دواتر لە لایەن عەلی مەحموود و هادی عەزیزی یەوە سپاس و دەستخۆشی لە ئامادەبووان کردرا و گردبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

شایەنی باسە،ئەم لیستەی خوارەوە ناوی ئەو ڕێکخراوانەن کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون.

تۆڕی رێکخراوە مەدەنییەکانی هەولێر،دەستەی سەرۆکایەتی
یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(حدک)
لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک)
کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان(ک.ن.ک)
تۆڕی خەڵک
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان،لقی هولێر
حیزبی ڕزگاری کوردستان،دەستەی سەرۆکایەتی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان
سەنتەری ئاسوودە
یەکێتی لاوانی کوردستان
یەکێتی گشتی قوتابیان
تەڤگەرا جوانێن کورد،ڕۆژاوایێ کوردستانێ
رێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری
پەیوەندییە کوردستانییەکانی ناوەندی پێنکورد

بۆ بینینی به‌شێك له‌ وێنه‌كان لێره‌ كلیك بكه‌ن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت