کچێکی ١٧ ساڵەی کورد لە چاڵاوێکی مەشهد_دا خنکا

0
731

ڕۆژی کورد: کچێکی گەنج کە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی بە مەبەستی زیارەتی ئیمام ڕەزا ڕوویان لە مەشهەد کردبوو، بەهۆی کەوتنە ناو چاڵاوی فازڵاو، خنکا و گیانی لە دەست دا.

ئابدانان نیوز بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو کچە تەمەن ١٧ سڵاانە بەهۆی داڕمانی دیواری چاڵاوەکەوە تووشی ئەو ڕووداوە بووە، کە لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

ئەو بنەماڵەیە خەڵکی دەشتی هەباس و دێهلوڕان بوون کە بە مەبەستی سەردانی گۆڕی ئیمام ڕەزا و بەجێ گەیاندنی نوێژی عەرەفەی موسوڵمانان ڕوویان لە قەبری ئیمامی هەشتەمی شیعەکان لە مەشهەد کردبوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت