کچێکی منداڵ ـی ئەفغانی لە ئێران بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا

0
638

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی خەندان بڵاو بۆتەوە، ستایش قوڕەیشی تەمەن شه‌ش ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی “خێرئاوا”ی شاری وەرامینى سەر بە پارێزگای تاران بووە، دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو دیارنامێنێت، تەرمەکەی بە سووتاوی دەدۆزرێتەوە.

باوکی ستیاش بە ماڵپەڕی “ئەحیا”ی ئەفغانی وتووە : ” کچەکەم بە دەستی کوڕی دراوسێکەمان کوژراوە و دواتر تێزابی پڕژاندووەتە سەر تەرمەکەی و کاتێک ویستوویانە بە هاوکاری باوکی و هاوڕێیەکی دیکەى تەرمەکە لە ماڵی خۆیان دوور بخەنەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراون.

لەئێستادا کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی ئەفغانستان پەیجێکیان بەناوی ” منیش ستایشم”   کردووەتەوە و داوا لە خەڵک دەکەن کە سه‌باره‌ت به‌و تاوانە بێدەنگ نەبن.

لەلایەکی تره‌وه‌، پەیجی فەرمیی رۆژنامەی پڕ تیراژ “کابۆل پرێس” بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لەو باریەوە رخنەی لە بێدەنگی میدیا جیهانییەکان له‌باره‌ی‌ ئەو تاوانەوە گرتووە نوسیوویە “بۆ شەرمەزار کردنی دەستدرێژی و کوشتنی نامرۆڤانەی کچێکی تەمەن شه‌ش ساڵی   ئەفغانی لە تاران، وێنەی پرۆفایلەکانمان ده‌گۆڕین بۆ وێنەی ستایش”.
ماڵپەڕی “ئەعیا” ڕایگەیاندووە کە هەتا ئێستا ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی ڕانەگه‌ێندراوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە پیش کوشتنی ستایش دەستدرێژی کراوەتە سەر.
وەزیری ناوخۆی ئێران ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە نزیک ٢ ملیۆن و نیو ئەفغانی لەئێراندا نیشتەجێن، بەڵام میدیاکان باس لە هەبوونی زیاتر لە ٤ ملیۆن ئەفغانی لە ئێراندا دەکەن کە زۆربەیان بە شێوەی نایاسایی لەو وڵاتە دەژین.
KCH15-4-2016

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.