کەریم زەند، کۆچی دوایی کرد.

0
830

گه‌ڕیده‌و مێژوونووسێكی كورد له‌ ته‌مه‌نی ٩٣ ساڵی له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

کاتژمێر ١٠ ی بەیانی ئەمڕۆ١٠/١٠/٢٠١٧  “کەریم زەند”، کە یەکێکە لە گەڕیدە و مێژوو نووسە ناسراوەکانی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

كه‌ریم زه‌ند، نزیكه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ كتێبی ئاماده‌كرا و ده‌ستنووسی هه‌یه‌، ١٥ كتێبی جۆراوجۆری هه‌یه‌، كه‌ خۆی له‌ بواره‌كانی جوگرافیا و مێژووی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه‌.

كه‌ریم زه‌ند، له‌ ساڵی ١٩٢٤ له‌ گه‌ڕه‌كی “مه‌ڵكه‌ندی” شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌ و خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌ سلێمانی ته‌واوكردووه‌ و له‌ ساڵی ١٩٤٤ خانه‌ی مامۆستایانی له‌ به‌غدا ته‌واوكردووه‌وخاوه‌نی میدالیای بارزانی نه‌مره‌.

كه‌ریم زه‌ند ، له‌ ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری له‌ كۆماری مه‌هابادی كردووه‌ ، له‌دوای كۆماری مه‌هاباد له‌گه‌ڵ “مه‌لا مسته‌فای بارزانی”، رووی كردووه‌ته‌ یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.