کاریکاتۆری ڕەفسەنجانی لە ڕۆژنامەیەکی ئێراندا بڵاو بۆوە

0
732

ڕۆژی کورد: ڕۆژنامەی “جەوان” کە دەگوترێ سەر بە سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران ـە، لە نوێترین ژومارەی خۆیدا، کاریکاتۆرێکی لە هاشمی ڕەفسەنجانی بڵاو کردۆتەوە.

ئەوە یەکەم جارە ڕۆژنامەی “جەوان” کاریکاتۆری مەلایەک ئەویش بە جلی ئاسایی نەک جلی مەلایان بڵاو دەکاتەوە. پێشتر لە بلاڤۆکەکانی ناوخۆی ئێراندا کارێکی ئەوتۆ نەبینراوە و مافی ئەوە بە بلاڤۆکەکان نەدراوە کە وێنەی مەلاکان بە جلی ئاسایی دابنێن چ بگات بە کاریکاتۆر.

ئەو بابەتە لە لاپەڕە ٩ی ئەو ڕۆژنامەیە کە تایبەتە بە “تەنز” و لە ژێر ناونیشانی “٨ فەرمانی کوێخا” بڵاو بۆتەوە.

ناوی کەسایەتیی ئەو کاریکاتۆرە “خان بالا” یە و لە تەنیشت کاریکاتۆرەکە چەند ڕستەیەک نووسراوە کە ڕێک سەردێڕی قسەکانی ئەو چەند ڕۆژەی هاشمی ڕەفسنجانی، سەرۆکی لێکدانەوەی بەرژەوەندییەکانی ڕژیم ـە.

“خان بالا” پێنووسێکی گەورەی لە دەست دایە و کڵاوێک لەسەر و کتێبێک لە پشتیەتی و پێدەچێ خەریکی دەرکردنی دەستوور و فەرمان بێ.

یەکێک لەو ڕستانە بریتیە لە: “بۆ گەڕانەوە بۆ بووژانەوەی ئابووریی وڵات دەبێ هانا بەرینەوە بەر ڤۆلکان ـی خەڵک.

بەپێی بڕوای خاوەن ڕایان، لە ئێستادا دووبەرەکییەکی بەرچاو لە ناو باڵ و کەسەکانی ڕژیمدا بەدی دەکرێ و ئەو دژایەتییە لە پەرەسەندن دایە و ڕەفسەنجانی لەو ناوەدا گەرەکیەتی کەسایەتییەکی میانەڕۆ و چاکسازیخواز لە خۆی نیشان بدات ئەوە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی کوشتار و تیرۆرەکان لە ژێر چاوەدێری و ئاگاداریی ناوبراودا ئەنجام دراوە.

ڕێکەوتی ٢٦ی مانگەی مەی ئەمساڵ لە حوزەى علمى  شارى خورەم ئاباد لە کاتى وتارى “حسین اله کرم” کە ڕەخنەى توندى لە سەردانى فائزە هاشمى کچى ڕەفسنجانى بۆ لای بەهاییەکان کرد و دواتر بە ڕەفسنجانى و کچەکەى جنێو درا کە ئەو چەندە لە لایەن هەندی لایەنگرى ڕەفسنجانى بوە هۆى نارەزاى و دواتر بوە هۆى شەڕۆ پێکدادانیان .

دواى ڕەنگ دانەوەىئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان  فەرماندارى خورەم ئاباد لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی ایلنا دروست بونى ئەو شەڕو پێکدانانەى پشت ڕاست کردەوە.

بە گوێرەى هەندێک سەرچاوە لەو شەڕو پێک دانانەدا لایەنگرانى خامنەى بە شێوەیەکى دڕەندانە بە بەکارهێنانى داروبەرد لایەنگرانى ڕەفسنجانیان بریندار کردوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت