جووڵەی هیزەکانی ڕژیم لە کوردستان هەر دێ و بەرینتر دەبێتەوە/شنۆ، ژاوەرۆ، ڕەبەت

0
654

دوای شەڕی قەرەسەقەل و کوژرانی زیاتر لە ٢٥ کەس لە جاش و پاسدارەکانی ڕژیم، کوردستان بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و هێزەکانی ڕژیم بە بەردەوامی و بە چەکی قورس جێ گۆڕکێ دەکەن.

ڕۆژی کورد:  بە هەواڵی گەیشتوو لە شاری شنۆ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، نزیک بە ١١ ماشێن جاش و پاسدار، لە حاڵێکدا کە جاشەکان دەمامکی ڕەشیان لەسەر و چاو دابووە و خۆیان داپۆشیوە بەرەو کێلەشین ڕۆیشتوون
دەگوترێ نیو کاتژمێر دوای جاشەکان ئەژمارێکی بەرچاو کاتیۆشاش ڕۆیشتووە و هەروەها خۆمپارە هاوێژیشیان پێ ىووە.

لەلایەکی ترەوە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ له‌ گوندی سه‌رهۆیه‌ی ژاوه‌رۆ، ڕژیم هێزێكی زۆری به‌ چه‌ك و چۆڵی قورسه‌وه‌ دامه‌زراندووه‌ و بۆ ماوه‌ی شه‌وێكیش به‌رقی دێهاته‌كه‌یان بڕیوە  و به‌ خه‌لكی گونده‌كه‌شیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك  تا ئاگاداركردنه‌ه‌ی داهاتوو مافی چوون بۆ  مووچه‌ و مه‌زراكانیان  نیە  و سێ ڕۆژه‌ خه‌ڵك له‌ ئاوایی نه‌چوونه‌ ده‌ر.

لە شاری رەبەتیشەوە هەواڵاکان باس لە ساز کرانی پایەگایەک پایگایەکی کۆن کە لە بواری جوغرافیاییەوە لە  بەرزترین شوێنی ناۆچە  بە ناوی کەوتەڕەش ڵە نێوان گۆندەکانی لیلانێ ،شاڵگە، قامیشە باریکایە، گۆڵێ هەڵکەوتووە و بەسەر هەموو ناوچەی ڕەبەتدا زاڵە، لە ئیستادا لە لایەن ڕژیمەوە نوێژەن دەکرێتەوە.

کەوتەڕەش پێشتر پایگای ڕژیم بووە بەڵام  ساڵی 1374ی هەتاوی چۆڵ کراوە بەڵام هەنووکە کاری نوێژەن کردنەوە و ئاوەدان کردنەوەی دەستی پێکردۆتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە زۆربەی هێزەکانی پایەگای کەوتەڕەش، خەلکی شارەکانی سایین قەڵا و تیکابن.

tooooppppp henani-topppp

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت