ژنێڤ: چالاکیەکی ناڕەزایەتی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەرانی دژەکرێکاریی کۆماری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانیی کار بەڕێوە چوو

0
786

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی جیهانیی کار ( ILO ) کە لە ڕۆژانی 30ی مەی هەتا 11ی ژوئەنی 2016 سەدوپەنجاهەمین کۆبوونەوەی خۆی لە شاری ژنێڤ و بە بەشداریی 186 وڵات بە ڕێوە دەچێ؛ چالاکیەکی ناڕەزایی بە بۆنەی بەشداریی نوێنەرانی دژەکرێکاریی کۆماری ئیسلامی لەو کۆبوونەوەیە بە ڕێوە چوو.

شایانی ئاماژەیە کە  لە کۆبوونەوەی ساڵانەی -ILO- ، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، سێ گرووپ بەشدارییان پێ کرابوو کە بریتی بوون لە: نوێنەرانی وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامی، نوێنەرانی خاوەنکارەکانی سەر بە ڕژێم و گرووپێکی هەڵبژاردەی بەسیجی کرێکاران هەر بۆیەش ڕێکخراوە کرێکارییەکان چالاکییەکیان دژ بەو بەشدارییەی کۆماری ئیسلامی وەڕێختست.

ئەو چالاکییە ناڕەزایەتییە بە بەشداریی ئەنجومەنی نوێنەرانی حیزبەکان، ڕێکخراو  بنەکە چەپ و کومۆنیستەکانی ئێران بە ڕێوە چوو.

ئەو خۆپیشاندانە  لە بەر دەم دەرگای نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوی جیهانیی کار بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بە دروشمی جۆربەجۆر و بە ناڕەزایەتی لە ئامادەبوونی ئەو سێ گرووپە درێژەی خایاند.

شایانی باسە نزیک بە 30 گرووپی سیاسی و کرێکاری و چەپ بەشداری ئەو ئاکسیۆنە بوون کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش یەک لەوان بوو.

لەو ئاکسیۆنەدا گرووپەکان بە نۆبە پەیام و وتاری خۆیان خوێندەوە و هەروەها پەیامێکی 14 مادەیی بە دوو زمانی فارسی و فەرانسەیی خوێندرایەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت