ژنێک لە ئاوایی نێ خۆی کوشت

0
1018

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی،  ژنێک  لە ئاوایی نێ بە خواردنی سەم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناسنامەی ئەو ژنە  “ئامینە” ڕاگەیێندراوە.

هۆکاری خۆکوژیی ئەو ئافرەتە کوردە تا ئێستاش ناڕوونە.

شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوانە لە پارێزگای سنە لە کوردستانی خۆرهەڵات.

بەشێک لەو خۆکوژییانەی کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا لە کوردستانی خۆرهەڵات ڕوویان داوە و لە ناوەندی ڕۆژی کورد تۆمار کراون، بە شێوەی خوارەوەن:

  • ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوشاریەکی شاری بۆکان بە هۆی قەرزداری، خۆی کوشتووە.ناسنامەی ئەو کەسە “عومەر شێرزاد”، خەڵکی گەڕەکی عەلیاوا تەمەن نزیک بە ٥٠ ساڵان، ڕاگەیێندراوە.

    دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کچێک لە شاری مەریوان، لای مەیدانی جیهاد، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە. شایانی باسە کە ئەو کچە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا بە پێی زانیارییەکان دڵی وەلێدن کەوتەوە و لە ئەنجامدا گیانی ڕزگار بوو

  • ڕۆژی شەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی کچێکی میرمنداڵی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی ئا.د م کچی عەزیز و خەڵکی کورەدێهی مەریوان و لە دایک بووی ساڵی 1381ی هەتاوی، لە ڕێگای خۆکووژییەوە کۆتاییبە ژیانی خۆی هێنا.
  • لە لایەکی ترەوە لە شاری سەقز، کوڕێکی گەنجی تەمەن ٣٣ ساڵان بە ناوی ڕەئوف – ر کات ژمێر هەشت و نیوی ئەمشەو، شەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ هەتاوی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ڕەئووف خەڵکی گەڕەکی گانی گرمکاوە لە شاری سەقز.
  • كچێك بە ناوی كوردستان فەیزوڵاپوور خەڵكی قارنجی گەور سەر بە شاری بۆكان، خوشكی دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات بە نێوەكانی رەحمان و خالید فەیزولاپوور و كچی پێشمەرگەی حیزب دەرویش سمایل (كە ساڵەكانی شەست لە لایەن حیزبەوە نێردایەوە ماڵێ و دواتر بە هۆی ئەشكەنجەی ئیتلاعات گیانی بەخت كرد)، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و ڕۆژی سێشەمە، ١٤ی بانەمەڕ كۆچی دوایی كرد.
  • ناوبراو كەسێكی نیشتمان پەروەر بوو و بە هۆی ئەوەی كە دوو برای بە ناوەكانی تاهیر و سەلاح ئێستا جاشن و زۆریان كێشە لەگەڵی هەبووە، و هەروەها جارێك ناوبراو هەوڵی داوە بێتە ریزی پێشمەرگەوە لەبەر ئەم هۆیانە لە داخی براكانی كە رووبەرووی كێشەیان كردۆتەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و رۆژی سێشەمە گیانی لە دەست دا.
  • نیوەشەوی شەوی هەینی، ڕێکەوتی ۱۳۹۵/۲/۳ کات ژمێر ١٢ و نیوی شەو گەنجێکی تر لە شاری سەقز خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناسنامەی کەسی خۆکوژ لە ڕاگەیێنەکانی ناوخۆی کورستانی خۆرهەڵات بە (ک.س)، تەمەن ٢٧ ساڵە راگەیێندراوە کە لە ماڵی خۆی و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. (ک.س) خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵی بچوک و کەم تەمەنی هەیە.بەی خۆکوژییەکانی ئێران و کوردستانی خۆرهەڵات بەهۆی بێکاری و کێشەی بنەماڵەیی و نەداری و بارودۆخی ئاڵۆز و خراپی ئابوورییە.
  • ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن 29 ساڵانی شاری سەقز بە ناوی خالید ـ م خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
  • ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ سەربازێکی کورد لە شاری مهاباد خۆی کوشت. ئەو سەبازە کوردە ناوی ئیدریس غەفووری و خەڵکی گەڕەکی ئەسحابە سپی، شاری مەهاباد ڕاگەیێندراوە.
  • رێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن 29 ساڵانی شاری سەقز بە ناوی خالید ـ م خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
  • پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵەی خەڵکی گوندی کانی دیناری مەریوان، لە ماڵی خۆیدا لەو گوندە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا. شوناسی ئەو ژنە (خ، م ) تەمەن ٣٥ ساڵ ڕاگەیاندراوە کە لەسەدا ٧٠ی جەستەی بە هۆی ئەو سووتانەوە زیانی پێ گەیشتووە.
  • ڕۆژی دوو شەممە، ٢٣ی خاکەلوێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گوندی “وەزیر” سەربە پارێزگای سنە، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “لەیلا” خۆی کوشت. لەیلا کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە و لە ژووری نووستنەکەیدا خۆی هەڵواسیوە.
  • ڕۆژی سێ‏شەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کچێکی خەڵکی گوندی “یاڕاڵی” سەر بە شاری مەهاباد بەناوی مریەم.ع، تەمەن ٢٠ ساڵان، هەوڵی خۆکوشتنی داوە. هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کچە مەهابادییە بە ڕازی نەبوونی بنەماڵەکەی بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ خۆشەویستەکەی ڕاگەیەنراوە.
  • دووشەممە ١٦ی خاکەلیوە، عوبەدووڵلا، کوڕی جەهانگیر، تەمەن ١٥ ساڵان و خەڵکی گوندی بیبەکران بە هۆی دەست کورتی و هەژاری خۆی کوشت.
  • ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵان بە ناوی لەیلا کە خێزانی کەسێکە بە ناوی ش.س، لە گوندی باوان لە ناوچەی مەرگەوەر سەر بە شاری ورمێ بە هۆی هەبوونی هەوێ و کێشەی بنەماڵەیی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
  • بەپێی لێدوانی چەند کەسێکی گووندی ئەورسی بۆ هەواڵنیری ڕۆژی کورد لەو ناوچەیە، عەبدوولکەریم کە تەمەنی ١٨ ساڵانە و تازە خولی فێرکاری سەربازی تەواو کردووە و بە مۆڵەت (مەرەخەستی) هاتۆتەوە ماڵێ و ئەو ڕۆژەش لەگەڵ هاوڕێکانی یاری تۆپی پێی کردووە و کە گەڕاوەتەوە ماڵ، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
  • ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی خاکەلێوە، مامۆستایەکی قوتابخانەی ناوچەی مەرگەوەری شاری ورمێ بە ناوی یەحیا ئەحمەد نەژاد خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
  • ڕۆژی دووشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، گەنجێکی پیرانشاری کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
  • ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ژنێکی دووگیانی تەمەن ٢٦ ساڵان، لە بەشی سەرشیوی سەر بە شاری مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و خۆی کوشت. بە پێی ئەو هەواڵە، ئەو ژنە کە سگ پڕ بووە، بە خۆسووتاندن، کۆتایی بە ژیانی خۆی و منداڵەکەی هێنا.
  • ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی بەفرانبار، کچێکی تەمەن بیست ساڵان لەسەر پردی “شالمان”ی شاری سنەی خۆرهەڵاتی کوردستان، خۆی خستە خوارەوە و خۆی کوشت.
  • رۆژی سێشەممە ٢٧ی رێبەندانی ١٣٩٤، كرێكارێكی جوانرۆیی بە ناوی جەبار قادری لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
  •  لە زستانی ١٣٩٤ی هەتاویدا پیاوێکی دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵەی شاری سنە لە برسێتیان و لە بێ دەرەتانی ئەوەی کە نەیتوانیوە نان بۆ ژەمە خواردنێکی پەیدا بکا، هەوڵی داوە خۆی بداتە بەر ماشێن و کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ. ئەو پیاوە پێش ئەوە کە هەوڵی خۆکوشتن بدا، زۆر فەقیرانە و لە ئاو هەوایەکی سارد و بەفراوی دا، بۆ کۆڵانەکان دا رۆیشتووە و لەدەرگای ماڵانی داوە تا بەڵکوو کەسێک نان یا پارەی بەشی ژەمەنانێکی پێ بدا.
  • ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە یەکێک لە گوندەکانی بەخشی هێڵشی لە پارێزگای کرماشان، کچێک بە چەکی ڕاو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
  • ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندان، کەوسەر ئەحمەدی مامەش، ژنێکی لاوی شاری شنۆ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تا ئێستاش هۆکاری خۆ هەڵواسینی ئەو ژنە کوردە لاوە ناڕوون و نادیارە.
  • كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٤ی هه‌تاوی شه‌ونم عه‌بدوڵڵازاده‌ كچی عه‌زیز تەمەن ٢٢ ساڵان، له‌ شه‌قامی موده‌ڕسی ورمێ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ زه‌بری چه‌قۆ كوژرا .
  • ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی١٤ی ڕەشەممە منداڵێکی کورد بە ناوی ئیحسان دانیشخاه کوڕی عەزیز(موسلیح) ، تەمەن ٩ ساڵان، لە ئاوایی دێ شەمس لە شاری شنۆ، خۆی کوشتووە و لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
  • رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە، ژنێک بە ناوی “بەیان.م” خەڵکی شاری سەقزکە خێزاندارە و هەروەها منداڵێکیشی هەیە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە هەر ١٠٠٠ کەس لە ئێراندا ١٢ کەس خۆیان دەکوژن و پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و هەمەدان زۆرترین ڕێژەی خۆکوژییان لە نێو ژنان لە ئێراندا هەیە.

شایانی باسە کە ڕۆژنامەکانی ئێران، هۆکاری زۆربەی ئەو خۆکوژییانە بە تێکچوونی بارودۆخی دەروونی لەقەڵەم دەدەن و بەم چەشنە پەردە بەسەر هۆکارە ڕاستییەکان دادەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.