ژنێکی کوردی ئێزیدی ئەشکەنجەکەرە داعشیەکەی خۆی لە ئاڵمان بینیەوە

0
628

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سپۆتنیکی ڕووسیە، ژنە کوردێکی ئێزیدی تەمەن ٣٠ ساڵان کە بۆ دەرمان هێنراوەتە وڵاتی ئاڵمان، ئەو پیاوە ئەشکەنجەکەرەی بینییەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکارن و بە دیل گیرانی لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەشكەنجەی دابوو.

ئەو ژنە کوردە ئێزیدیە لە کاتی بوونی لە وڵاتی ئاڵمان ئەو ئەشکەنجەکەرە دەناسێتەوە و دەبینێ کە ئەو پیاوە وڕای ژنەکەی هاتووە بۆ وڵاتی ئاڵمان و داوای پەنابەری کردووە.

کابرای داعشی بۆ ماوەی ٤ مانگی تەواو لە ناوچەکانی بەردەستی داعش ئەو ژنە کوردە ئێزیدیەی وەک کۆیلە گرتووە و ئەشکەنجەی داوە.

ئەبوشەجاع دنایی، یەکێ لە چالاکانی ناسراو لە بواری ڕزگار کردنی کوردانی ئێزیدی لە چنگ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسیەی ڕاگەیاندووە کە ئەو ژنە کوردە ئێزیدیە، لە بازاڕێک لە ناوچەی “بادن”ـی ئاڵمان ئەو کەسە داعشیەی ناسیوەتەوە.

دنایی گوتووشیەتی: “ئەو ژنە ئێزیدیە سکاڵای لە لای پۆلیسی ئاڵمان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی تۆمار کردووە و دوای ئەوە کەسە داحشیەکە ڕایکردووە و پێدەچێ ئێستا لە سووریە بێت.

بەڵگەکان سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە هاوکات لەگەڵ هاتنی بە پۆلی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئوروپایی لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ڕژیمی تارانیش، پۆلێکی بەرچاو لە جەماوەری خۆیان لە ناو ئەو شەپۆلە بەرینەدا ڕەوانەی وڵاتانی ئوروپایی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت