مستەفا هیجری: بەشداریی بەرچاوی ژنان گۆڕانکارییەکی مەزن لە خەباتی ئێمەدایە

0
235

رۆژی کورد: مستەفا هیجری سکرتێری حیزبی دیمۆکرات لە وتارێکدا کە لە ماڵپەری حیزبەکەیدا بڵاو کراوەتەوە، باس لە گۆڕانکاریی لە شێوەی خەباتەکەیان بە بەراورد لەگەڵ خەباتی چەکداریی ساڵانی رابردووی حیزبەکەی و هەروەها رۆڵی رژیمی ئێران لە ناسەقامگیریی ناوچەکەدا دەکات.

مستەفا هیجری دەڵێت: بە مەبەستی خەبات دژی رژیمی ئێران، هێزە جیاجیاکانی کۆمەڵگای کوردستانمان لە ناوخۆی کوردستانی رۆژهەڵات رێکخستووەو بۆ بەرخۆدان دژی رژیمی تاران ئامادە کراون و چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی شانبەشانی هێزی پێشمەرگە بۆ دەستبەسەر بوونی مافە رەواکانی خەلكی کوردستانی رۆژهەڵات چالاکی دەکەن.

مستەفا هیجری: خۆبەزلزانیی شیعەگەری فارس هۆکاری دەستیوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدایە
مستەفا هیجری: خۆبەزلزانیی شیعەگەری فارس هۆکاری دەستیوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکەدایە

سکرتێری حیزبی دیمۆکرات نەمانی رژیمی تاران بە تاقە مەرجی سەرەکیی سەقزمگیریی ناوچەکەی لەقەڵەم ئەدات و رایگەیاندووە کە خەباتی نەتەوەکانی وەکوو کورد، عەرەب، ئازەری و بەلووچ پاشهاتی گرینگ و چارەنووس‌سازی بۆ کۆمەڵگەی جیهانی بەدوای خۆیدا دێنێ.

هیجری نووسیویەتی: هەتا ئەو کاتەی رژیمی تاران لەسەر کار بێت رۆژهەڵاتی ناڤین ئارامی بەخۆیەوە نابینێت. چونکە ئەم رژیمی هەنووکە گەورەترین پشتیوانی تیرۆریزم و سەرچاوەی کێشە و ئاڵۆزیی ناوچەکەیە.

سکرتێری حدکا لەو باوەڕەدایە: “ئێرانییەکان کە بەهۆی خۆبەزلزانییەوە تووشی سەرلێشێوای هاتوون و ئەمەش سەرچاوەی سەرەکیی بەردەوامیی دیکتاتۆری لە ئێرانی هاوچەرخ دایە و ئەمەش لەگەڵ دوو کێشەی سەرەکیی ئێران بەرەوڕوویە کە هەم دیکتاتۆریی ناخۆیی ئێران و هەروەها ناسەقامگیریی نوچەکەشی لێکەوتۆتەوە”.

لە درێژەدا نووسیویەتی: “ئێمە لەو باوەڕەداین کە خەباتی نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە مەزن‌خوازی و دەوڵەتی ناوەندگەرا، دەتوانێ کلیلی کێشەی چارەسەریی نێنەتەوەیی لەهەمبەر هەڕەشە و تیرۆریزمی ئێراندایە کە بەردەوام هەڕەشە لە ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکات”.

هیجری نووسیویەتی: ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی چەکی کۆمەلکوژین، بەڵام ئەوەی کە رژیمی ئێران مەترسیدارتر دەکات جۆری ئەو چەکانە نییە کە لە بەر دەستی‌دایە، بەڵکوو زێدەخوازی و تۆتالیتاریزمی ئەو رژیمەیە کە سەرچاوەکەی بۆ خەبەزلزانیی شیعەگەریی فارس دەگەڕێتەوە.

لە بەشی کۆتایی وتارەکەیدا رایگەیاندووە: لەو باوەڕەداین پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان داخوازیی نەتەوەکانی ئێران و کاراکتێرەکانی ناوچەکەدا بەدی دەکرێ و دەتوانن رێکخستن و نەزمێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوڤین‌دا بێننە گۆڕێ و ببێتە بنەمای ئاسایش و تەناهیی بەردەوام.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت