جیاوازیەکانی نێوان شیعری نۆی و شیعری رەسەن

0
442
karwan merweyi
ن:کاروان مێـراوی

سەرەتا ئەگەر بین باس لە شیعر بکەین ئەبێ بزانین شیعر چییە و چۆن پێک دێت.
چۆن پێک هاتنی شیعر و باس کردن لەسەری کەسانگەلێکی شارەزا و مامۆستایانی بەتووانای بەناو بانگی جیهانی شرۆڤەگەلێکی جۆراوجۆر و رەنگاڕەنگیان بۆ کردووە.
بۆ نموونە.
(( ” ئەفلاتوون ” ئەڵێت: شیعر لاسای کردنەوەی شتەکانی جیهانی هەست پێ کراوە.
” ئەرەستوو ” ئەڵێت: شیعر لاسای کردنەوەی سرووشتە.
” هۆراس ” ئەڵێت: شیعر وێنە کێشانە.
” قۆدامەی کۆڕی جەعفەر ” ئەڵێت: شیعر ئاخاوتنێکی کێشدار و سەروادار و واتا دارە. )) ئەو کەسایەتیە بەناوبانگانەی جیهان شرۆفەکەلێکی رەنگاوڕەنگ و جوانیان بۆ شیعر نووسیوە بەڵام من خۆم ( نووسەری ئەم بابەتە ) وەکوو شیعر دۆست و لایەنگرێکی شیعر و ئەڵێم شیعر هەست و سۆزی خۆشەویستی شاعیرە سەبارەت بەو شتەی کە دەری دەبڕێت و شیعری پێدا دەڵێت جا ئەو خۆشەویستەی شاعیر سەبارەت بە نیشتمان ، دایک ، یارەکەی ، شارەکەی و … یان هەر شتێکی تر بێت بەنەزم و تەرپەیکی ( ترپە : ٳقاع ) جوانەوە دایدەڕێژێت.
شیعر لە ناکاو دێت و مرۆڤی شاعیر لە کاتی شیعر نووسین وەکوو دەورێشێکە کە چۆن حاڵی زیکری بۆدێت ئاگای لە خۆی و دەرووبەرەکەی نامێنێت مرۆڤی شاعیریش کاتێ حاڵی شیعری بۆهات ئاگای لەخۆی و دەرووبەرەکەی نامێنێت و لەم دنیای واقعیا ئەفڕێ بۆ دنیایکی خەیاڵی و نازانێ چی کردووە و چی نووسیوە تا کۆتایی سەفەرەکە یان باشترە بڵین تا کۆتایی فڕینەکەی کە حاڵی دێتەوە سەر خۆی چاو لە شتەکەی دەکات دەزانێت چی کردووە و پاشان پێداچوونەوەی پێدادەکات و رێک و پێکیان دەکات و دەبێتە شیعر.
کەسانێکیش هەن ئەڵێن ئێمە دەتووانین هەمووکات شیعر بنووسین! بەڵێ دەتووانن بەڵام ئایا ئەو شیعرەی کە خۆی بێت و لە کاتی حاڵی شیعردا بۆت بێت جوانتر و پڕواتاتر و بەهەست تر یان ئەو شیعرەی کە بەزۆر دایڕێژیت و چووار قسەی عامیانە بهێنییت بینووسیت و وشەکان بیانچەسپینی پێکەوە؟ دیارە ئەو شیعرەی کە لە حاڵی شیعردا بۆت بێت.
باس و شرۆڤە کردن لە سەر شیعر و چۆنیەتی پێک هاتنی شیعر زۆر،زۆرە و هەروا پێشتر ئاماژەم پێکرد شرۆڤەگەلێکی جۆراوجۆر و رەنگاڕەنگی هەیە لێرەدا بەس چەند نموونەیکی لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانم هێناوە و ئەو شتەیکە خۆم ( نووسەری ئەم بابەتە ) وەکوو شیعر دۆستێک هەستی پێدەکەم بۆ شیعر و بۆ خۆم شرۆڤەی دەکەم خستمە بەرباس.
با لێرەدا بزانین جیاوازی نێوان شیعری رەسەن ( کلاسیک ) و نۆی چییە.
پێشتر وتمان شیعر هەست و سۆز و خۆشەویستی مرۆڤی شاعیرە کە بە نەزم و ترپەیکی جوانەوە دەری دبڕێت جا سەبارەت بە هەرشێ بێت.
شاعیر شیعر و بەرهەمەکانی هەست و سۆز دەروونی خۆیەتی بەڵام ئەو هەست و سۆزە بۆ خەڵک و جەماوەری دەنووسێت ئەگەر بۆ جەماوەر نەبێت دەتووانێت لە دەفتەرێک لاێ خۆی هەڵیان بگرێ بەڵام کاتێک کە بەرهەمەکانی بڵاو کردەوە واتە بۆ جەماوەری بڵاو دەکاتەوە.
دەبێت ئەو بەرهەمانەش کە بڵاوی دەکاتەوە بەزمانی خەڵکی بێت واتە شتێک بنووسێت کە جەماوەر بتووانێت بە ئاسانی لێ تێبگات و دەرکی بکات.
بۆ نموونە شاعیرمان هەیە شیعری نیشتمانی ( حماسی ) دەنووسێتەوە و ئەو هەستە پاکەی خۆی کە سەبارەت بە ئاو و خاک و نیشتمان و گەلەکەی هەیەتی بە زمانی شیعر بۆ جەماوەر دەری دەبڕێت بۆ ئەوە خەڵک لەو هەستە پاکەی بزانێت و هەوڵ ئەدات بەو هەست و سۆزەی خۆی هەستی جەماوەریش ببزوێنێت دەی کاتێک بەزمانی خۆدی خەڵک شیعرەکانی نەنووسێت بە وشەگەلێکی نائاسایی کە سادە و ساکار نەبێت و جەماوەر رۆژانە لە گەڵیانا سەرووکاریان نەبێت کەی لە شیعرەکانی تێدەگەن.
کاتێک شیعرێک بە نەزم و تەرتیپ واتە خاوەن سەروا،کێش،ترپە،ناوەروک و …هتد هەموو ئەو شتانە کە لە شیعردا پیویستە هەبێت نەبێت خەڵک لە خۆیندی چێش وەرناگرێت و لێ تێناگات کاتێ خەڵکیش لێ تێنەگەیشت و لیزەتی لێ نەبرد بۆی ناڕوانن جەماوەر بۆ لاێ شتێک دەڕون کە بە ئاسانی لێ تێبگەن بەداخەوە لە نێو شیعری نۆیدا ئەو شتە زۆر کەم بەرچاو دەکەوێت و خەڵک درەنگ لێ تێدەگەن بەداخەوە شعری نۆیش بەناو گۆڕانکاری لە شیعردا رۆرینە شاعیرە ۆیخوازانەکانمان باوشیان بۆ ئاواڵا کردووە.
ئێمە ئەگەر بمانەوەێ لە دنیای هۆنەر بەگشتی و شیعر بەتایبەتی ئاڵ و گۆڕ پێک بێنین و بیکەینە نۆی با بین لە ناوەڕوکدا بیکەینە نۆی نە لە شێواندنی نەزم و جوانییەکەی واتە بەوشەی سەردەمیانەی خەڵک بین بزانین خەڵک بۆچی زۆرتر دەڕوانن و چییان دەوێ بۆێیان باس بکەین بەزمانی شیعر زمانی شیعریش کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای هەیە دەبێت لە بەرچاو بگیردرێت تاکوو ببێتە شیعر.
لە نێوان شیعری رەسەن و نوێ دا چەند جیاوازیک بەرچاو دەکەوێت کە لێرەدا چەند خاڵێکیان دەخەمە بەرباس.
شیعری رەسەن بەنەزم و تەرتیپیکی جوانەوە دادەڕێژرێت واتە کێش،سەروا،نەزم،چووار چێوەیکی دیاری کراوی هەیە.
بۆ نموونە دەڵین فڵان شیعر لە چووار چێوەی ” چووارینە ” یان ” دووبەیتی “ە و … نموونەکانی تر بەڵام شیعری نۆی نەزم و تەرتیپیکی دیاری کراوی نییە.
(( بەڕێز کاک ” جەماڵ حەبیب ئەڵڵا ( بێدار ) ” لە کتێبی ” دەروازەی شیعر ناسی “دا ئەڵێت: شیعری نۆی شیعری ئازاد یان رەها پێ دەڵێن واتە سەروا ( قافیە ) و ترپە و کێشی ناوێت.
و دەفرمێت شیعری نۆی: لە خۆرئاوا رووی کردووەتە وڵاتی ئێمە و شاعیرە نۆی خوازەکان بۆ ئەوە کارەکانیان ئاسان بێتەوە و زەحمەت بە خۆیان نەدەن روویان کردووەتە شیعر نۆی باوەشیکی گەرمیان بۆ ئاواڵا کردووە و شیعر رەسەن کە لەمێژینەی کوردەواریدا هەبووە بە توندی دەیخەنە بەر هێرشی رخنە.
ئەگەر لە خۆشیان بپرسی واتای ئەو دێڕە شیعرە نۆێ،یە کە خۆیان نووسیویانە چییە رەنگە نەزانن یان بەپێچەوانە شیعرەکە کە داڕێژراوە وڵامت بدەنەوە ))
بە بڕاوی من ( نووسەری ئەم بابەتە )زۆر راستە ئەو بۆ چوونەی بەڕێز کاک ” جەماڵ حەبیب ئەڵڵا ( بێدار ) ” راستە کەس بێ رخنە و بێ کەم و کۆرتی نییە بەڵام مرۆڤ کاتێک دەتووانێت لە شتێک یان کەسێک رخنە بگرێ کە رخنەکەی بەجێ بێت.
شیعری شاعیرە رەسەنەکان زۆر کەم رخنە و کەم و کۆرتیان پێوە دیارە و هەموو کەس گەورە تا بچووک لە زۆرینەی بەرهەمەکانیان بە ئاسانی تێدەگەن و تا کوردێک مابێت بەرهەمەکانیان کۆن نابن.
بۆ نموونە ” مامۆستای هێمن ” شاعیری بەناوبانگ و مەزنی گەلەکەمان کە شیعری رەسەنی نووسیوەتەوە لە شیعری ” رەقی پیرۆز ” دەفەرمێت.
رەقی پیرزۆ
دەمگرێ،ئەمالە گرتووخانەی رق ئەستوورترم.
لێم دەدا،ئەما لەسەر داوا رەواکەم سوورترم.
دەمکـۆژێ،ئەما بەگژ جەللادەکـەم‌دا دێمەوە.
کـوردم‌ و ناتوێمەوە، ناتوێمەوە ناتوێمەوە.

یان لە شیعری ” کوردەگیان ” دەفەرمێت.

لەغۆڕایی خەوێ دای،دۆژمنت بیدارە کوردەگیان.
هەڵستە لەم خەوە ئیمڕۆ جەنگەی کارە کوردەگیان.

بین چاو لەو دوو دێڕە شیعرەی مامۆستا ” هێمن مۆکریانی ” بکەین هەموومان بە گەورە و چکۆلەوە بە ئاسانی لێ تێدەگەین گەرچی شاعیرە بەناو نۆی خوازەکانمان شیعرەکانی مامۆستا هێمن و شاعیرە رەسەنەکانی دیکە و کوو مامۆستایان هەژار،مەحوی،مەولەوی،بێسارانی،نالی،وەفایی،…هتد دەخەنە بەر توندی هێرشی رخنە پێشتریش ئاماژەم پێداوە راستە بێ کەم و کورتی و رخنە نین بەڵام نە بو شیوەی کە شاعیرە نۆیخوازەکان باسی دەفەرموون

ئەوان( شاعیرە نۆیخوازەکان ) پییان وایە شیعری رەسەن کۆن بووە و خراوتە پشت کەنوو و ئیتر باویان نەماوە چۆن سەردەم گۆڕاوە دەبێ شیعریش بگۆڕدرێ.
شاعیر نۆیخوازەکان کە بە شیعری رەسەن ئەڵێن باوی نەماوە و هین سەردەمی خۆی بووە و ئێستا ئەوانە کۆن بوون! نابێ خۆشیان بیر لەوە بکەنەوە کە سەردم تاسەر ئاوا نامێنێت و رۆژ بە رۆژ دەگۆڕدرێت رۆژیکیش دێت شیعرەکانی ئەوان کۆن بێت و باوی نەمێنێت؟
راستە سەردەم گۆڕدراوە دەبێ شیعریش بگۆڕدرێ بەڵام نە بەو شێوەی کە شیعری شاعیرە گەورەکانمان وەللا بنین کە قەد وەللا نانرێت چۆن لە سەتا هەشتا یا بڵێم زۆرتریش لە خەڵک لانیکەم شیعرێک لە مامۆستا هێمن یان مامۆستا هەژار یان مامۆستایانی ترمان لەبەرە و کەسی واشمان هەیە شیعری زۆرینە مامۆستایانی شیعری رەسەنی لەبەرە.
بۆنموونە.
من لە دەورەیی سەرەتایی فێرگەی حدکا هاودەورەیکم هەبوو بەناو ” جەماڵ شنۆی ” زۆرینەی شیعرەکانی مامۆستا هێمن و مامۆستا هەژاری لەبەر بوو و لە شاعیرە رەسەنەکانی تریشی لەبەر بوو بەڵام ئەگەر بتپرسیبای شیعریکی نۆیم بۆ بخۆینەوە نەیدەزانی چۆن لەبەری نەبوو.
باشە ئەگەر سادەی و ساکاری داڕشتنی شیعری شاعیرە رەسەکان نەبێت چۆن دەتووانین ئەو شیعرانەی شاعیرە رەسەنەکان لەبەر بکەین و شیعرە نۆی،یەکان بۆمان لەبەر ناکڕێ.
نەک بڵین هەر شیعری نۆییمان بۆ لەبەر نەکرێ مەبەستم لە گشتی لەبەر ناکرێ بۆ ئەوە لە دارشتنی شیعرەکەدا لە وشەگەلێکی ئاسای و ساکار بەکار نابرێت و لە وشەگەلێکی نائاسایی بەکار ئەبن کە زۆرینەی جەماوەر لێ تێناگات هویەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە بەڕێز کاک ” جەماڵ حەبیب ئەڵڵا ( بێدار ) ” باسی فەرموو شیعری نۆی لە خۆرئاوا هاتووە نێو وڵاتەکەمان وشەگەلێکی لەگەڵ خۆی هێناوە کە ئێستا شاعیرە نۆیخوزەکانمان رەنگە زۆرتر لەو وشانە بەکاردێنن و لە داڕشتنیشیدا ئەو شتانەی کەلە شیعر دا دەبێت لەبەرچاو بگیردرێت لەبەرچاوی ناگیرن بۆیە هەم لە داڕشتنیدا بەنەزم نییە خەڵکیش زۆرتر روو لە شتیکی بەنەزم و جوان دەکەن و هەم لەو وشانە کە لە خۆرئاوا هاتووە بەکار دێنن خەڵکیش لێ تێناگەن و بۆی ناڕوانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت