ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەند “ڕەشید فەیزنژاد” خراوە دووتوێی کتێبێک

0
15

بە هەوڵ و تەقەلای “عەلی عابدی” ژەنیاری ئامێر و ئاوازدانەری کورد لە شاری سەقز ژیان و کۆی بەرهەمەکانی هونەرمەندی کورد “رەشید فەیزنژاد” لە دووتوێی کتێبێکدا کۆکرایەوە.
لەو کتێبەدا، هونەرمەندانی وەک “عەزیز شارۆخ، ڕەحیم لوقمانی، ڕەسووڵ میرزاپوور، محەممەد ناهید، عەلی عابدی و ڕەشید فەیز نژاد” بابەت و گوتاریان لە سەر کاریگەری و تواناکانی ئەو هونەرمەندە کوردە نووسیوە.
ئەو کتێبە لە ژێر ناوی “لە دڵمایە” نۆتەکانی موسیقا و هۆنراوە و ناسنامەی ٥٥ گۆرانی ئەو هونەرمەندە کوردە لە خۆ دەگرێت.
ناوی ئەم کتێبە واتە ” لە دڵمایە ” لە یەکێک لە بەرهەمەکانی فەیزنژاد وەرگیراوە کە هۆنراوە و ئاواز و وتنی خودی مامۆستا فەیزنژادە.
ڕەشید فەیزنژاد کوڕی “حاجی سەلیم خان” ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی “ئارەبۆغڵووی سەروو” سەر بە شاری سەقز لە دایک بوو. یەکەم جار لە ڕێگەی باوکییەوە لەگەڵ دنیای موزیک ئاشنا دەبێ و دواتر هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە دەستی داوەتە ئامێرەکانی “فلووت” و “دایێرە”. دوای ماوەیەک هۆگری ئامێری ڤیۆڵۆن دەبێت و پاش بەردەوامی لە فێربوون دەبێته‌ مامۆستایەکی لێهاتوو لە ژەندنی ئەم ئامێرەدا.
مامۆستا فەیزنژاد ساڵانێکی زۆر لەفێرگەکاندا خەریکی ڕاهینان و پەروەدەکردنی هۆگرانی هونەر بووەو هاوکات لەگەڵ ئەم چالاکیانەدا چەندەها بەرهەمی بۆ زۆربەی هونەرمەندان تومار کردووە بۆ نموونە: محەممەد ماملێ، ناسر ڕەزازی، محەمەد دانش ،محەممەد ناهید، ، حەمەی نەجاڕ ،برایم فەتاحی،مستەفا دادار، ڕەحیم سەڵەواتی، سدیق زۆهری، برایم خەیات، جەماڵ موفتی، قادر ئەلیاسی، سەیدبرایم ئیسماعیل زادە، حەسەن دەرزی، ڕەحیم هەجیجی، عەلی زەندی، تاهیر خەلیلی و  ئیسماعیل سابووری.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌