ژیوار ئوپێرا دەباتە كوردستانی ڕۆژهەڵات

0
929

ڕۆژی کورد: چەند ڕۆژی دیكە گروپی موسیقای ژیوار دەگاتە شاری سنە و كۆنسێرت ساز دەكات، كۆنسێرتی ئەمجارەی ژیوار لە ڕابردوو زۆر جیاوازتر دەبێ.

ژیوار شێخولئیسلامی تایبەت بە ڕۆژی كورد ڕایگەیاند : “لە كۆنسێرتی ئەمجارەی گروپی ژیوار ھەر دوو خانمە گۆرانیبێژی ئۆپێرایی شەھلا میلانی و نەسرین ناسحی بەشدار دەبن لە گەڵیان و بۆ یەكەمین جارە  لەم گروپە و لە ناو شاری سنە ئۆپێرا پێشكەش دەكەن ، ھەروەھا ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەم دوو خانمە 8 ساڵ لەمەو بەر، سروودێكی كوردیان  لە وڵاتی ئەرمەنستان لە گەڵ ئۆركێسترایەك پێشكەش كردووە.

ژیوار سەبارەت بە كۆنسێرتەكە و ئامادەكارییەكانی گوتی: “ماوەی چەند مانگە خۆمان بۆ ئەم كارە ئامادە كردووە و ئێستا ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی بەرھەمەكانمان و شوێنەكەش دیاریكراوە و ھیواشی خواست خەڵكی كوردستان  پێشوازی لە گروپەكەی بكات.

ژیوار هەوەها لە لێدوانیخۆی بۆ ڕٶژی کورد، ڕەخنەی لە وەزارەتی ئیرشاد گرت کە بە بە گوێرەی پێویست ھاوكاریان نەبون و بە تایبەت ڕێگرییان بۆ ھەڵواسینی پۆستێری تایبەت بە كۆنسێرتەكانیان  لە ناو شار دا  لێكراوە و ئەمەش تەنیا لەبەر ئەوە بووە كە گروپەكەیان ھەموو ژنن و نابێ وێنەی ژن لە سەر شەقامەكان ھەڵبواسرێ وتەنیا لە دونیای مەجازی و تۆڕە كۆمەلایەتیەكان پۆستێرەكان بڵاو كراونەتەوە  ..

دەربارەی كێشەكانی بەردەم موسیقی، ژیوار نەیشاردەوە کە وەكوو ھەموو گروپەكانی دیكەی موزیك كێشەیان زۆرە، بەڵام بە حوكمی ژن بوونی گروپەكە كێشەكانیان زیاترن .

ناوبراو هەروەها گوتیشی تا كوو ئێستاش كە نزیكەی 60 كۆنسیرتیان ئەنجامداوە تەنیا ژنان دەتوانن ئامادە بن و پیاوان مافی ئەوەیان نیە، ھەر چەند لە زۆربەی بڕگەكان تەكبێژی ناكرێ و كارەكە تەواو گروپییە.

یەكێكی تر  لە كێشەكانی گروپی ژیوار، نەبوونی سپۆنسەرە و  ئاماژەی بەوە كرد تەنیا لە ڕێگای داھاتی كۆنسێرتەكەیان لەسەر درێژەدانی كارەكەیان بەردەوامن و بۆ ئەوەی ھەموو خەڵك بتوانن بەشدار بن بە نرخێكی زۆر كەم كۆنسێرت ساز دەكەن .

ژیوار لەو لێدوانە تایبەتەی خۆی بۆ ڕٶژی کورد گلەییشی لە خەڵكی كوردستان كرد کە ئەوەندەی خەمخۆری موسیقای فارسی و بە تایبەت موسیقای پاپن و پێشوازییان لێدەكەن ئەوەندە گرینگی بە ئاوازی كلاسیك و رەسەن نادەن و تا ڕادەیەكیش لەبیر چۆتەوە.

ژیوار شێخولئیسلامی  خەلكی شاری سنەی ڕۆژھەلاتە  و نزیكەی 20 ساڵە لە بواری موزیك و گۆرانی ڕەسەنی كوردی كاردەكات  بەڵام تا كوو ئێستا نەیتوانیوە ئەلبۆمی تایبەت بە خۆی بڵاو بكاتەوە و وەك خۆێ دەڵێ یەكەمین ژن بووە لەم بارودۆخەی ئێستا ڕچەكانی شكاندووە و گروپێكی تەواو ژنانەی موزیكی دروست كردووە و سەرەڕای ھەموو ڕێگرییەكان بەڵام ھێشتاش بەردەوامن و كار بۆ ئاوازە ڕەسەنەكان و ە تایبەتی ناساندنی كلتوری كوردی بە موزیك و ھەڵپەركێی كوردی  لە ئێران و جیھاندا دەكەن .

لە ڕۆژانی گەرمی گەلاوێژی ئەمساڵدا، ژیوار  ئۆپێرا دەباتە  سنە و ئەم گەشتەیان لە بەشێكی زۆری شارەكانی كوردستان بەردەوام دەبێ و پاشان لە چەند پارێزگای دیكەی ئێرانیش كۆنسێرت پێشكەش دەكەن…

13867013_1803709333174621_1777657195_n

13871771_1803709343174620_456908129_n

13884462_1803709336507954_326609203_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت