ژینۆسایدی نەغەدە و دەلاقە ڕوانینێکی جیاواز

0
933

 ژینۆسایدی نەغەدە پاش ۳٦ساڵ کەشوو وەردانەوەی مێژوو ئەگەر دەرنجامەکەی بۆ داهاتوو نەبێت “کای کۆن بە با کردنە” و تەنیا کاڵەمان دەدرێت و هیچمان پێ نابڕێت.

ئاگری ئیسماعیل نەژاد
ئاگری ئیسماعیل نەژاد

۳٦ ساڵ بەر لە ئێستا بە پێی بڕیارێک، حیزبی دێموکرات لە نەغەدە کۆبونەوەیەکی بەرفراوان ڕێکدەخات و لە دەرنجامی هێرش بۆ سەر ئەو کۆبونەوەیە “ژینۆسایدی نەغەدە” ڕوو دەدات کە بە “شەڕی نەغەدە” ناوی دەکردووە. ئەگەر لە ڕوانگەی دێموکراسییەوە سەیری ئەو کۆبونەوەیە بکەین، یەکێ لە بنەماکانی دێموکراسی دەربڕینی ڕوانگەی سیاسییە و هەر بە پێی ئەو بنەمایەش، رێکخراوەیەکی سیاسی بۆ بانگەشە بۆ بیرە سیاسییەکەی، کۆبونەوەیەک ڕێکدەخات، لە بەرانبەردا لایەنێک کە بە پێی بیرۆکە و ڕوانگەی پاوانخوازی، دامەزراوە هێرش دەکاتە سەر ئەو کۆبونەوەیە و خەڵک خەڵتانی خوێن دەکات.

کەوایە ئەگەر بچینە نێو گۆڕەپانەکە، لایەنێک بە پێی عەقلییەتی دێموکراسی و بیرۆکەی مافی سیاسی هاوڵاتی دەچێتە کایەیەکی سیاسییەوە و بەڵام بەرانبەرەکەی بێ لەبەرچاو گرتنی یاسای دێموکراسی و بە پێی عەقڵییەتی پاوانخوازی و بیرۆکەی سەرکوت، لە بەرانبەریدا ڕادەوەستێ و پەلاماری دەدات، بە کورتی لە گۆڕەپانێکدا دوو یاریزان بە دوو یاسای جیاواز یاری دەکەن.

 ئەزموونی هێرش بۆ سەر خەڵکی نەغەدە و خوڵقانی ژینۆساییدی نەغەدە پێمان دەڵێت کە گرووپێکی شەڕخوازی بچوکی وەک مەلا حەسەنی و دەستوپەیوەندەکەی دەتوانن خەساری زۆر قورس و ماڵ وێرانکەر ساز بکات، ئەگەر ئەو ڕۆژە ئەو چەند پێشمەرگەیە بەریان بە حەسەنی و دەستوپێوەندییەکانی نەگرتبایە، ئاخۆ چەند کەسیتر لە ژینۆسایدی نەغەدەدا تێدا دەچوون؟

 بە کورتی ژینۆسایدی نەغەدە دوو شتمان پێدەلێت:

 ۱- لە گۆڕەپانی سیاسەتدا گرینگتر لە ئەوەی چ یاسایەک دەسنیشان دەکرێت ئەوەیە کە بەرانبەرەکەت پێبەندی ئەو قانونە بێت کە تۆ باوەرت پێیەتی.

 ۲- دووهەمین ئەزموونی شەێی نەغەدە ئەوەیە کە دەڵێت: “مست لە درێشەدا دەکشێتەوە”، واتە هێزی پێشمەرگە بۆ سەقامگیری دێمۆکراسی لە نانی شەو پێویسترە و ئەو هێزە تەنیا تایبەت بە قۆناغی شۆرش نییە، بەڵکوو بوون و مانەوەی لە دوای شۆڕش، دەتوانێ و دەبێتە پشتیوانی دەسکەوتەکانی شۆڕش.

 لە کۆتاییدا، ئەگەر ئەمڕۆ دەمانەوێت نەخشە ڕێگایەک بۆ داهاتووی شۆڕشی کوردستان بکێشین دەبێ ئەو دوو ئەزمونەی ژینۆسایدی نەغەدەمان لەبەر چاو بێت و بێ لەبەر چاوگرتنی ئەو ئەزموونانە و ئەزموونی بەسەرهاتەکانی تر، بێگومان نەخشە ڕێگاکەمان بڕ ناکات و خێرناداتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.