خولی فێرکاریی “سیپا” لە زانکۆ پەیام‌‌نووری مەریوان بەڕێوەچوو

0
772

ژینگەوان: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژینگەوان، کارگەی فێریکاریی “سیپا” کە خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژە بوو لە زانکۆ پەیام‌نووری مەریوان بەڕێوەچوو.

ئەو کارگەیە لە لایەن فەرمانگەی گشتی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کوردستان بە هاوکاری خۆێندکارانی زانکۆی پەیام نووری مەریوان، ئەنجۆمەنی سەوزی چیا، بەڕێوەچوو.

“سیپا” ناوی پرۆژەیەکە کە بەمەبەستی ڕاهێنان بۆ کاری هاوبەش و بردنەسەرەوەی زانیاری، بەڕێوەدەچێت.

لەو خولە فێرکارییەدا چۆنیەتیی چاندن فێری خوێندکاران و ئامادەبووان کراوە و هەروەها زانیارییێکی ئەوتۆ لەسەر باڵداران و تاڵاوەکان، پێشکەش کرا.

گرنگیی ئەو خولە دەگەڕێتەوە سەر کاریگەریی چۆنیەتیی چاندن لەسەر ئاو و چاوکانییە ئاوە ژێرزەوییەکان.

لە ئێستادا ئێران بەگشتی و بەشێک لە کوردستانی خۆرهەڵاتیش، لە قەیرانی بێ ئاویدان.

وشک‌بوونی گۆلی ورمێ یەکێک لەو قەیرانانەیە کە بەهۆی بێ بەرنامەیی دەوڵەت و لێدانی ئاوبەندی لەڕادەبەدەر و هەروەها شێوەی کشتوکاڵ و چاندنی نازانستی، بەرەو وشک‌بوونی یەکجارەکی دەڕوات.

photo_2016-11-13_11-06-01

photo_2016-11-13_11-06-17

photo_2016-11-13_11-06-25