نووسینی : باهۆز زرێبار
ئاگربه‌ردان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتمانمان به‌رده‌وامه و ڕۆژانه به ده‌یان هیکتار له دارستانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات، ده‌بنه نێچیری ئاگرده‌ران. ڕوومه‌تێکی ڕه‌ش‌هه‌ڵگه‌ڕاو له خه‌ڵووز، ڕوخساری کوردستانمانی شڵه‌ژاندووه و هه‌موو به‌ڵگه‌کان په‌نجه بۆ تاوانبارێکی خوێنمژ و داگیرکه‌ر ڕاده‌کێشن: ((کۆماری سێداره‌ی ئێران)).
کۆماری سێداره‌ی ئێران، که ماوه‌ی چه‌ند ساڵیشه نازناوی “کۆماری ئاگه‌رده‌ری سروشتی کوردستان”ی پێدراوه، له ئه‌مساڵدا به شێوازێکی سیستماتیک و چڕوپڕتر، ده‌ستی داوه‌ته کاولکاریی کوردستان و به هه‌موو شێوازێک تێده‌کۆشێت سروشتی نیشتمانمان له‌نێوبه‌رێت. له تۆپبارانه‌وه بگره تاکوو ناردنی جاش و بکرێ‌گیراو بۆ هه‌ڵگیرساندنی ئاگر، بووه به کارێکی ڕۆژانه‌ی سوپای پاسدارانی ڕژیمی داگیرکه‌ری ئێران.
ترس و تۆقینی سوپای پاسداران له “ڕاسان”ی نوێی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌م هێزه داگیرکه‌ره و ناحه‌زه‌ی کوردستانی خستووه‌ته جموجۆڵی نه‌شیاو و کاولکارانه؛ به‌جۆرێک که توانای شه‌ڕی مه‌یدانی نییه و ده‌یه‌وێت به تۆپبارانی شاخه‌کان و ئاگرتێبه‌ردانی دارستانه‌کان، به‌رنگاری له “ڕاسان” بکات؛ به‌ڵام “ڕاسان” کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکارانه و دیکتاتۆرییانه‌ی ڕژیمی ئێرانه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌مه ڕاسته‌قینه‌یه‌کی شیرین‌تر له هه‌نگوینه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و تاڵتر له ژاری‌ماره بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ر.
سوپای پاسداران به فێڵ و درۆ، ده‌ستیان کردووه به پڕوپاگه‌نده و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئه‌وان دڵسۆزی کوردستانن و خه‌ڵکی کورد هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ گه‌له‌کانی تری ئێران‌دا نییه؛ به‌ڵام خه‌ڵکی ڕزگاریخوازی کوردستان، ئیدی به وته‌کانی داگیرکه‌ران هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێن و دوژمنی خۆیان به باشی ده‌ناسن و ئیدی زوڵم و زۆری سوپای پاسداران قه‌بووڵ ناکه‌ن و “ڕاسان” به ڕێگه‌ی ئازادیی نیشتمانیان ده‌زانن.
سوپای پاسداران ئه‌گه‌ر دڵسۆزی کوردستانن و کوردستان به خاکی خۆیان ده‌زانن، بۆچی به تۆپبارانی به‌رده‌وامی شاخه‌کان، هه‌زاران هیکتار له لێڕه‌واره‌کانی کوردستانیان له نێو ئاگردا سووتاندووه و به‌رده‌وامن له ئاگربه‌ردان و زه‌بردان له ماڵ و موڵکی کوردستانییان؟ بۆچی هه‌ژاران و کۆڵبه‌رانی زه‌حمه‌تکێشی کورد، به گولله‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌کوژن؟ و هه‌زاران پرسیاری دی که وه‌ڵامی هه‌موویان ڕوونه: ((سوپای پاسداران و ڕژیمی ئێران، دوژمنی خوێنمژی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتن به‌تایبه‌تی و دوژمنی گه‌لی کوردی چوارپارچه‌ی کوردستانن به‌گشتی)).