سنە، گڕی دارستانەکانی نیشتمان درێژەی هەیە

0
776

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە سرووشت و ژینگەیی کوردستان لە لایەن دەست و پیوندیەکانی حکومەتەوە درێژەی هەیە، ڕۆژانە بە هۆی مانۆرە نیزامی و کەسانی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدرێت.

ڕۆژی شەممە ۲٤ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی دارستان و لێرەوارەکانی بان مێرگا لە گۆندی تەنگیسەر لە ناوچەی ژاوەرووی سنە بۆ جاری دووهەم ئاگری تێبەردرا.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ناوچەکە درەنگ پێیان زانی بوو رووبەرێکی بەر چاو لە لێرەوارەکانی ناوچەکەی گرتەوە خەسارێکی قەرەبوونەکراوی لە ژینگە و گیانلەبەرانی ئەو ناوچەدا، کە لە کۆتاییدا لەلایەن خەڵکی ئاوایی تەنگیسەرەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری سنە ئاگر لە دارستان و لێرەوارەکانی گۆندی سەرنجیانە، هەروەها بۆ چەندمین جار ئاگر لە جەستە ئاویەر بەردرا، لەم ئاگرتێبەردانانەی دژمنانی سرووشتی جوانی کوردستان خەسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و ژینگەیی ئەو ناوچە کەوت.

جێگای ئاماژەیە کە لە شاری مەریوان بە هۆی مانۆری نیزامی تۆپباران کردنی شاخی قەڵە بەرد لەلایەن هێزەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران خەسارێکی قەربوو نەکراوی لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان دا، ئەم چەندمین حاڵەتی تۆپباران و مانۆرە نیزامیەکانە کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لەلایەن هێزەکانی سپاوە بە بیانووی حۆزۆری هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ناوچەی مەریوان بەرێوەی دەبات.

photo_2016-10-16_12-43-09 photo_2016-10-16_12-43-14 photo_2016-10-16_12-43-18 photo_2016-10-16_12-43-25 photo_2016-10-16_12-43-30