ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان بەردەوامە

0
961

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان سەرەرای نزیک بوونەوە لە وەرزی پائیز هێشتا رۆژ لە دوایی رۆژ روو لە زیاد بوونە.

رۆژی دووشەممە ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی لە ناوچەی ژاوەرووی سنە لە لایەن نەیارانی سرووشتی جوانی کوردستانەوە ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی تەنگیسەر بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی کردە خەڵووز.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری مەریوان دارستانەکانی گۆندی سێف و هەروەها ناوتاق لەلایەن دژمنانی ژینگەیی نیشتمانەوە کەوتە بەر تەوژمی ئاگرەکان، خەسارێکی قەرەبوو نەکراو بەر سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە کەوت.

ئاگری دارستانەکانی گۆندی سێف کە لە دۆێنێوە تا ئەمرۆی خایاند بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەی کردە خۆڵەمێش، کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا و خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە کۆژایەوە.

ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان لە ۲۲ی خەرمانان درێژەی کێشا و لە پارێزگای کرماشان دارستانەکانی ناوچە حیدەرییە شاری گیلانغەربی گرتەوە، لە ماوەی رابردوودا ئەمە چوارمین جارە کە ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەدرێت.

دارستانەکانی گۆندی دشە لە هەورامان، دارستانەکانی گۆندی قاراوا لە بۆکان، دوائین شێوێنەکان بوون کە لەلایەن نەیارانی ژینگەیی وەڵاتەوە ئاگری تێبەردرا، خەسارێکی ڤەرەبوو نەکراوی لە ژینگەی نیشتمان دا.

photo_2016-09-12_22-28-51

photo_2016-09-12_22-28-54

photo_2016-09-12_22-28-57

photo_2016-09-12_22-29-00