به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووه‌ك ده‌خۆن ته‌مه‌ندرێژترن له‌وانه‌ی گۆشت خۆرن.
تادێت ژماره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه زیاتر ده‌بن كه‌باس له‌مه‌ترسی زۆر خواردنی گۆشت ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی گۆشتی سوور، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و توێژینه‌وانه سه‌لماندوویانه ئه‌وانه‌ی رووك ده‌خۆن له‌جیاتی گۆشت، ته‌مه‌نیان درێژتره.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا په‌یمانگای لۆما لیندای ئه‌مریكی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریخستووه كه‌ڕێژه‌ی مردن له‌نێو ئه‌وانه‌ی رووه‌كین 12% كه‌متره، به‌ربه‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی مردن لای ئه‌وانه‌ی گۆشت ده‌خۆن.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه‌ئاستی كۆلیسترۆڵ له‌وانه‌ی رووك ده‌خۆن كه‌متره‌و گۆشت ترشه‌ڵۆكی چه‌وری زیاتر تێدایه كه‌دبێته‌هۆی ره‌قبوونی شاده‌ماره‌كانی مرۆڤ.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه‌سیستمی خۆراكی رووه‌كی مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان