ڕووبەرێکی بەربڵاو لە ژینگەی کوردستان بوو بە خۆڵەمێش

0
639

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ژینگەوان، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی گەلاوێژ ، ئاگرتێبەردانەکانی ژینگەی کوردستان درێژەی هەبوو.

لەو پێوەندییەدا هەواڵنێری ژینگەوان ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەی قایبەرد و سیچانی بانە بەردراوە.

هەواڵنێری ژینگەوان لەزاری خەڵکی ئەو ناوچەوە پێی لەسەر ئەوە داگرت کە ئەو ئاگرە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە ژینگە بەردراوە.

ڕاپۆرتی گەییشتوو هەروەها باس لەوەدەکات کە لەو ئاگرتێبەردانەدا زیاتر لە 15 هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی کوردستان سووتاون.

لەو پێوەندییەدا و بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، ڕۆژی یەکشەممە 17ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، ئاگر لە ژینگەی کوردستان لە ورمێ بەردرابوو و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگە گەییشتبوو.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ئەم ئاگرانە تەنیا لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە و بەبێ هاوکاریی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

photo_2016-08-12_23-44-55 photo_2016-08-12_23-45-02 photo_2016-08-12_23-45-09