ڕۆژ لە داوی ڕۆژ مەترسی لە ناو چوونی گۆلی زرێبار زیاتر دەبێت

0
824

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، راکێشآنی پاشەرووی گۆندەکانی دەرووبەری زرێبار بۆ ناو ئەو گۆلە درێژەی هەیە، لە تازەتەرین رێکخستی ناوەندەکانی حکوموتدا پاشەرووی گۆندی سێف بەروو زرێبار راکێشرا.

گۆلی زرێبار گەورەترین گۆلی خۆڕسک و کانیاوی ئاوی شیرینە لە جیهاندا کە سەرچاوەی ئاوەکەی لە هەڵقوڵینی کانیگەلێک لە ژێر ئەم گۆلەدا دابین دەبێت و جگە لەوەی کە ئاوی هیچ ڕووبارێک لەم گۆلەدا ،پەنگ ناخوات و نامێنێتەوە بە پێچەوانە ڕووبارێکیش لیەوە سەرچاوە دەگریت؛بەڵام هەنوکە ڕوو لە ویشک بوونە کە هۆکارە سەرەکیەکان دەگەڕیتەوە بۆ زێرئاوی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوورو بەری کە لە ژێر چاو دێری ناوندەکانی حکومەتدا بەرێوە دەچێت.

یەکێ لە هاوڵاتیانی شاری مەریوان لە پیوندیەدا بەژینگەوانی راگەیاند کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە کە پاشەرووی گۆندەکانی دەرووبەری مەریوان تەنانەت بەشێک لە مەریوانیش، هەروەها پاشەرووی پایەگایی هێزەکانی رژیم لە نزیک زرێبار دەرژێتە نێو ئەم گۆلەوە کە وێرای ئاگادار بوونی بەرپرسان لەم دۆخە، بەڵام بەشێوەی عەمدی پشت گۆێ خراوە، کە لەم دویانەدا بە شێوەی رەسمی پاشەرووی گۆندی سێف بۆ ناو ئاوی زرێبار کاناڵ کەشی کراوە.

جێگایی ئاماژەیە کە گۆلی زرێبار لە ڕووی گەشتیاری و ڕاکێشانی گشتیار و لە ڕووی دابین کردنی گۆشتی ماسی و…سەرچاوەیەکی داهاتی بەهێزە بۆ شاری مەریوان .هەروها لە ڕووی پاک و خاوین کردنی کەشوهەوای ناوچەکە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە.

سەرەڕای هەمو ئەم گرنگیانە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بایەخێکی بە گۆلی زرێبار نەداوە بەڵکو بە پێچەوانە هەمو کردەوەکانی لە چوار چێوەی لە ناو بردنی ئەم گۆلاوەدا بووە بە چەشنێک کە هۆکاری سەرەکی کەم ، پیس بوونی ئاوی زرێبار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پڕۆگرامانەی کە لە لایەن حکومەتەوە بووجەی بۆ تەرخان کراوە ؛بەڵام دوای ۱۰ساڵ بە سەر دەرکەوتنی ڕاسیەکان و بەرهەمی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە ژێر ناوی خزمەتگزاری و ئاوەدانە کردنەوە و چاک سازی بە ڕێوەچوە تا ئیستا هیچ هەنگاوێکی پڕاتیکی بۆ ڕزگار کردنی گۆلی زرێبار هەڵنەگیراوە.