قەڵاچوو کردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپاوە بەردەوامە

0
893

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، بۆ چەندمین جار مانۆری هێزەکانی سپای پاسداران بووە هۆی سووتاندنی سرووشت و ژینگەیی کوردستان ، بۆ چەندمین جار ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردا.

رۆژی پێنج شەممە٣ی سەرماوزی ٢٧١٦ کوردی بۆ چەندمین جار هێزە نیزامیەکانی رژیم لە شاری مەریوان ئاگریان لە دارستانەکانی ناوچەی قووڵەجان بەردا، کە لەم ئاگرتێبەردانە خەسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و گیان لە بەرانی ناوچەکە گەشت، کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

بە وتەی شایەت حاڵان ئەم ئاگرتێبەردانە لە پێش نیوەڕۆە بەردەوام بووە کە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە ئەندامانی ئەنجۆمەنی چیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە، کە بۆ جاری دووهەم سەری هەڵداوەتەوە تا ئێستاش بەردەوامە، کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سووتاوە.

جیگایی ئاماژەیە کە تا ئێستاش لەلایەن ناوندە پیوەندیدارەکانی حکومەتەوە هیچ هەوڵێک بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکە نەدراوە، تەنیا خەڵکی ئەو ناوچە کە تا ئێستاش خەریکی کۆژانەوەی ئاگرەکەن.

شایانی باسە کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپاوە ئاگر لە دەیان شوێنی جیاواز لە کوردستان بەردراوە، زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێزی لەو باوەرەدان کە هۆکاری سەرکی سووتاندن کاول کردنی دارستانەکانی وەڵات هێزەکانی سپای پاسدارانن، کە رۆژانە بە رێوە بردنی مانۆری نیزامی تا دەکاتە ئەندامەکانی خۆیان کە شێوەی نەهێنی کار دەکەن ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەردەدەن، کە زۆر جا بەرپرسانی رژیم خۆیان بە ئاشکرا ئەوەیان راگەیاندووە