پاوە، جوانڕۆ، بانه، بۆکان، سەقز، سنە و نەوسوود/ کوردستان گڕی تێبەربووە

0
672

بەپێی ڕاپۆرتی ژینگەوان، دوێنێ پێنجشەممە 21ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، بەشێکی بەرچاو لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگریان تێبەردرا.

بەهۆی ئەم ئاگرتێبەردانانە ڕووبەرێکی بەرچاو لە دار و دەوەنی کوردستان بوون بە خۆڵەمێش و لە ئاگری نەیاردا سووتان.

دارستانەکانی نزیک شاری ورمێ، قەڵاگای پاوە، هەلانیە لە نزیک شارۆچکەی مەولەوی سەر بە جوانڕۆ، جادەی کۆستە لە بۆکان، گوندی کێڵانە سەر بە سنە، قەڵای شێرخانی نەوسوود و جادەی سەقز لەو شوێنانەن کە دوێنێ پێنجشەممە بوونە ئامانجی ئاگری داگیرکەر و خەسارێکی بەرچاویان بەرکەوت.

هەواڵنێرانی ژینگەوان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەسانێکی سەر بە ڕژیم گڕ لە ژینگە بەردەدەن ڕایانگەیاند کە ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت لە کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا یارمەتیی خەڵک نادەن.

photo_2016-08-13_00-03-04

photo_2016-08-13_00-05-10

photo_2016-08-13_00-05-13

photo_2016-08-13_00-05-23

photo_2016-08-13_00-05-31