کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ژینگەپارێزانی شاری مەریوان دەربڕی

0
1214
نا بۆ تێكدانی زرێبار ، نه‌ به‌ تخریب زریبار

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ڕەخساندنی هەلیکار لە دەشتی بێلوو لە نزیک گۆلی زرێبار پاڵاوگەیەکی نەوت دروست بکەن و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی ژینگەپارێزانی شاری مەریوان بە مانای لەناوبردنی سەرچاوەی سروشتیی زرێباری لەقەڵەم دەدەن.

لە کاتێکا سەرجەم ژینگەپارێزانی کوردستان چاوەروانی بە سەبت گەیاندنی گۆلی زرێبار لە رێکخراوی نێونەتەوەی ڕامسەر بوون کە لە هەناگاوێکی لە ناکاودا لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە هەواڵی دروست کردنی پاڵاوگەی نەوت لە نزیک گۆلی زرێبار بڵاو دەبێتەوە، سەرایی نەرەزایەتی ژینگەپارێزانی کوردستان بە تایەبەت شاری مەریوان لەلایەن بەرپرسانەوە هیچ وڵامێکیان نەدرایەوە، سەرەرایی ئەوەش ئەو هەڵەی ژینگەپارێزانی شاری مەریوانیان بە پڕپاگەندە لە قەڵەم داوە، لەو راستادا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا  فەرمیدا پشتیوانی خۆی بۆ ژینگەپارێزانی شاری مەریوان دەربڕی:

دەقی راگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە،

ڕاگەیەندراوی پشتیوانی دەربڕینی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەر ویست ودواکاری چالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان

گۆلی زرێبار و دووپات کردنەوە هەڵەکانی گۆلی ورمێیە

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: بۆ ماوەی ساڵێک دەچێت کە دەنگۆی سازکردنی پاڵاوگەێیکی نەوت لە شاری مەریواندا لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو بۆتەوە و هەر لە سەرتادا هاواری کۆمەڵەی ژینگەپارێزانی کوردستانی بەرزبویەوە و دواتریش دەرکەوت بە دیاری کردنی شوێنی ساز کردنی پالاوگەکە لە دەشتی بێلوی مەریواندا و لە مەوادی دووکیلومیتری گۆلێ زرێباردا، پەژارە و هاواری ژینگە پارێزان و بەتایبەت ژینگەپارێزی سەوزی چیا زۆر لە جێگەی خۆیدا بوە چونکە لە وتەێیکی کارناسانەی ژینگەوانیدا دوکتور دارا قەسیمی لە زانکۆی پیشەیی دوڵفت لە وڵاتی هۆڵەندا بڕوای وابوە کە ئەگەر پاڵاوگە لەو شوێنەدا دروست بکرێت پاشەڕۆ نەوتییەکان زەوی و زارە پڕ پیت و کشت و کاڵییەکانی دەشتی بێلو دەکەوێتەمەترسییەوە و ئاوە ژێر کەوتوەکان کەم دەکەن و عەرزی ئەو ناوە ڕۆ دەچێت و کەش وهەوای ناوچەکە دەگۆڕێت و ژینگە و پیشەی گەشت و گوزاری زرێبار دەکەوێتە مەترسیەوە.

ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە کە پارێزگاری شاری سنە جەختی لەوە کردۆتەوە کە سازمانی ژینگەپارێزی ئێرانیش دەشتی بێلوی بۆ ئەو پاڵاوگەیە ئەرێنی کردوە و لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکدا، کە لە پارێزگاری پرسیبوو بۆچی وەکو ڕاگەیاندن ڕێکخراوی ژینگە پارێزی ئەو ئەرێنی کردنە مێدیایی ناکاتەوە؟ پارێزگار دەڵێت پێویست بە مێدیایی کردنەوە ناکات، ئێمەڕۆژانە دەیان کار دەکەین و ڕاگەیاندنی بۆ ناکەین. لە وڵامی پرسیارێکیتری هەواڵنێری زرێباردا کە دەپرسێت ئاخۆ ئێوە گاڕانتی ئەوە دەکەن ئەو پاڵاوگەیە نەبێتە هۆی لە ناو چونی گۆلی زرێبار؟ عەبدولموحەمد زاهیدی پارێزگاری سنە دەڵێت؛ من ئەوە نازانم بەڵام کاتێک لە سەر ئەم پڕۆژەیە کۆبونەوە گیراوە چەن کارناسێکی ژینگە پارێزیش لەوێدا بوون هیچ دژایەتییکیان نەکرد، کە ڕێکخراوی ژینگەی ئێران ئەوەی ئەرێنی کردوە خاترجەم کێشەێیک پێش ناێیت.

خاڵی سەرنج ڕاکێش ئەوەیە پارێزگار دروست کردنی ئەو پاڵاوگە بە ڕێگە چارەسەری کێشەی هاتو و چۆی نەوت کێشەکان لە قاو داوە و بەڵێنی داوە لە ئەگەری وەگەڕ کەوتنی پاڵاوگەکە چیتر تانکەری نەوتکێش بەجادەی مەریوان سنەدا هاتوچۆ نەکات و ساز کردنی ئەو پڕۆژەیەی بە خزمەتێک بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە قاو داوە چونکە لاڕێک لە تەنیشت مەریوانەوە بۆ (باشماخ ـ گاڕان) سەرشیو بە مەوادای ۲۰ کیلو میتر دروست دەکرێت ئەوەش هاتۆچۆ بۆ ئەو ناوچەیە خێراتر دەکاتەوە، شایانی باسە سەرشیوی مەریوان بێبەشترین ناوچەیە لە تەوای ئێراندا و ئەوەش تاکە بەشی خزمەتگوزاری سەرشیوە لە چەند ساڵی هاتنەسەر کاری کۆماری ئیسلامی.

ئێمەش وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان دەخەینە پاڵ ژینگە پارێزان و سەرجەم ڕێکخراوە ژینگە پارێزەکان و پێش لەوەی گۆلی زرێبار و ژینگەی خاوێنی مەریوان وەکۆ گۆلی ورمێ لە بێ ئاویدا بخنکێت و پێش ئەوەی وەکو کانی بڵ کوێر بکرێتەوە پێش بەوە تاکە گۆلی ئاوی شیرینی جیهان لێمان بتارێنن، پێش بە دروست کردنی ئەو پاڵاوگەیە بگیردرێت.ڕەنگە هەندێ هەلی کاری لاوەکی بۆ خەڵکی ناوچەکە بێتە ئاراوە بەڵام کوشتنی ژینگە کوشتنی مرۆڤایەتییە.