پیرانشار/بانە/پاوە/ئاگرتێبەردان لە سرووشت و ژینگەیی کوردستان بەردەوامە

0
1001

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونە، رۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان بە هۆی کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت دەبێتە خۆڵەمێش.

رۆژی دووشەممە ٨ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندومین جار ئاگر لە دارستانەکانی ئاتەشگا لە شاری پاوە بەردرا، خەرسارێکی بەر چاوی بە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەیاند.

ئەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر لە ٦ کاتژمێری خایاند، بە دەیان هێکتار لە چڕتەرین دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی بە تەواوی لە ناو برد، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا ئاگرتێبەردان لە ژینگە و سرووشتی کوردستان لە ناوچەی پاوە بەشێوەیەکی بەر چاو زیادی کردووە، کە زۆربەی چالاکانی ژینگەپارێزی و خەڵکی ناوچە کەمترخەمی ناوندەکانی حکومەت بە هۆکاری سەرەکی ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە دەبینن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاگر دارستانەکانی گۆندی مەرانە دوای سێ رۆژی ئاگری بەردەوام تا ئێستاش هەر بڵسە دەکێشێت، کە لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو گۆندە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە، خەرسارێکی یەکجار زۆر بە سرووشت گیان لەبەرانی ناوچە کەوتووە.

شایانی باسە ئاگرتێبەردانەکان لە رۆژی ٨ی خەرمانان بەو حاڵەتانە کۆتایی نەهاتوو لە چەند ناوچەی جیا جیا کە بریتین لە پیرانشار ناوچەی گردە سوور، بانە لە گۆندی قایی بەرد و سیچان و هەروەها کۆنە رێوی، شاری مەریوان سنووری نێوان هەرێمی کوردستان واتە شاری پێنجێۆێن و دارستانەکان ناوچەی باشماق.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان وەک شتێکی رۆژانەی لێهاتووە، خەڵکی ژینگەپارێزی کوردستان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بەشێکی بەرچاو لە ژیانی خۆیان بە کەمتەرین کەرەستەوە بە کۆژانەوەی ئاگرەکان بەرێکردووە.

photo_2016-08-30_17-38-35

photo_2016-08-30_17-38-42

photo_2016-08-30_17-38-48

photo_2016-08-30_17-38-53