پێنج ڕاستی سەرنجڕاکێش دەربارەی مێروولە

0
1213

مێروولەکان مێرووگەلێکی باون، بەڵام تواناگەلێکی تایبەتییان هەیە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار جۆر مێروولە لە جیهاندا ئاشکرابوون.

لێرەدا پێنج زانیاریتان دەخەینە پێش چاو لەبارەی ئەو دروستکراوە سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەرەوە.

١- مێروولەکان لەتوانایاندایە لە ٢٠-١٠٠ ئەوەندەی قورسایی خۆیان قورسایی هەڵگرن ئەوەیش بەپێی جۆری مێروولەکە دەگۆڕێت، هەروەها لەکاتی هەڵگرتنی سەد ئەوەندەی قورسایی خۆیان دەتوانن خۆیان شۆڕبکەنەوە، هەرچەندە ئەمە شتێکی سەرسوڕهێنەرە بەڵام میروولەکان بەهێزترین دروستکراو نین، بەڵکو جۆرە قالۆنچەیەک هەیە کە پێی دەوترێت “قالۆنچەی ڕیخ” بەهێزترین دروستکراوە کە لەتوانایدایە هەزار هێندەی قورسایی خۆی، قورسایی هەڵگرێت.

٢- نزیکەی ١٠ قوادڕلیۆن میروولە لەسەر زەوی هەن، ئەمەیش لەکاتێکدایە کە ٧ ملیار مرۆڤ لەسەر ئەرز هەن. هەرچەندە ژمارەی مرۆڤەکان زۆر زۆرە بەڵام بە بەراورد بە ژمارەی مێروولەکان ژمارەی مرۆڤەکان زۆر زۆر کەمن، قوادڕلیۆن شانزە سفری هەیە واتە ژمارەی مێروولەکان نزیکەی (١٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) مێروولەن لەسەر زەویدا، واتە یەک مرۆڤ بەرامبەرە بە زیاتر لە ١ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار و ٥٧١ مێروولە.

٣- هەندێک لە مێروولەکان زۆر گەورەن، گەورەترین مێروولە کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە نزیکەی ٢.٤ ئینج درێژ بووە و درێژی باڵەکانی نزیکەی شەش ئینج بووە، ئەمەیش بە بەراورد بەوەی کە زۆربەی میروولەکان کەمتر لە مللی مەترێک درێژن گەورەیە، جۆرێکی تری مێروولەش هەیە ”مێروولەی شۆفێری ئەفریقی”ە “African Driver Ant” کە درێژییەکەی ٢ ئینجە.

٤- مێروولەکانیش جەنگ ئەنجام دەدەن بەهەمان ئەو شێوانەی کە مرۆڤەکان ئەنجامی دەدەن، تەنانەت بە ستراتیژی زۆر پێشکەوتووتریش، بۆنمونە پشکنینیان هەیە و مێروولە بێهێزەکان دەنێرنە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ بۆ پاراستنی بەهێزەکانیان.

٥- بەگشتی شاژنی مێروولە زۆر دەژی و مێروولە ئاساییەکانیش کەم دەژین، هۆکاری ئەمەیش لەوانەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە شاژنی مێروولە نزیکەی ٩ کاتژمێر دەخەوێت یاخود پشوو دەدات و مێروولە ئاساییەکانیش نیوەی شاژن یان کەمتر دەخەون و پشوو دەدەن، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە کە شاژنی مێروولەکان زۆر خەواڵوون و بەردەوام پشوو دەدەن، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیش ڕوون بووەتەوە کە مێروولەکان قسەیش دەکەن لەگەڵ یەکتریدا.