ئاگرتێبەردان لە سرووشتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە درێژەی هەیە

0
1071

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپا و ئەرتەش رۆژ بە دوای رۆژ روولە زیاد بوونە، رۆژانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی نیشتمان دەکاتە ئامانج.

رۆژی یەکشەممە ۱٤ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی دارستانەکانی پشت پادگانی شەهید عبادت لە نزیک گۆندی مووسکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشەوە ئاگری تێبەردرا، تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ناوچەکە بە هۆی هەبوونی با بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سندووە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەری ئەنجۆمەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاو کراوتەوە هاوکات لە شاری مەریوان ئاگر لە چەند خاڵی جیاواز لە دارستانەکانی پەو ناوچە بەردراوە، کە یەک لەوان دارستانەکانی دەورووبەری گۆندی نژمارە.

ئەنجۆمەنی سەوزی چیایی شاری مەریوان لەو بڵاو کراوەدا، بە هۆی دۆخی ناڵە باری ئاگری ناوچەکە کە بە شێوەیەکی بەرچاو روو لە پەرەسندەنە داوای لە خەڵکی شاری مەریوان و چاڵاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە کردووە کە بە هانایی ئاگری دارستانەکانی نیشتمانەوە بچن.

جیگای ئاماژەیە کە بە شێوەی هاوکات لە شاری سنە بۆ چەندمین جار ئاگر لە دارستانەکانی حەفت ئاسیاو لە ئاویەر بەردرا، خەسارێکی بەر چاو بە سرووشتی پارکی گەستیاری ئاویەر کەوت.

هەر لەو پیوندیەدا دۆێنێ ۱۳ی خەرمانان لە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی سپاوە ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی دنخە بەردرا بوو، کە خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە ژینگەیی کوردستان دا.

photo_2016-09-04_22-03-51