لە شۆێنی دارە سووتاوەکانی پیرانشار داری وەن چێنرا

0
1042

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، گرووپی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆییدا هەڵمەتێکی بەرینی دار چاندیان بەرێوە برد.

ڕۆژی هەینی ۲۱ی گەڵارێزانی ۲۷۱٦ی کوردی گرووپی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار ئیدارە ژینگە ئەو شارە و خەڵکی گۆندی ترکەشی شێخی لە هەوارگەی کانیەزەردەی ئەو گۆندە هەڵمەتێکی بەرینی چاندنی دارە وەن، دار چەقالە کێوی، داری تاوک ــیان بەرێوە برد.

ئەم هەڵمەتە لە ژێر ناوی ” هەوڵێک بۆ ژیاندنەوەی ژینگەی وڵات” بەرێوە چووە.

ئەم هەڵمەتە بە مەبەستی بۆژاندنەوەی ژینگەی زامداری نیشتمان بۆژاندوەی ئەو شۆێنانە لەلایەن نەیاری ژینگەی کوردستانەوە سووتێنراوە.

لەم پێناوەدا چالاکانی ژینگەپارێز پیرانشار بڕیاریان داوە کە هەر بەردەوام بن و داواشیان لە دڵسۆزان و مشۆرخۆرانی کوردستان بەتایبەت ژینگەپارێزانی پیرانشار هەیە کە لەم بوارەدا هەنگاوی زیاتر بهاوێن و ماندوو نەناسانە بەردەوام و هاوکارمان بن.

photo_2016-11-13_13-28-02

photo_2016-11-13_17-42-35

photo_2016-11-13_17-42-41

photo_2016-11-13_17-42-47