لە شاری بانە پەردە لە سەرپیکەری باغەوانی زاکرۆس لابرا

0
1230

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، بە بشداری زۆربەی ئەنجۆمەنە ژینگەپارێریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەرێوبەری ئەنجۆمەنی “پاژین”ی شاری بانە پەردە لە سەر پیکەری باغەوانی زاکرۆس”سمۆرە” لابرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١١ رەزبەری ١٣٩٥ هەتاوی لە شاری بانە بە بشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکی ژینگەپارێزی شاری بانە بەتایبەی ئەندامانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین هەروەها زۆربەی هەرە زۆری ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان هەروەها سەرۆکی ناوندیی ژینگە، لە پارکی ژینگەیی شاری بانە پەردە لە سەر پیکەری “سمۆرە” لابرا.
لەم رێورەسمە کە لە کاتژمێر٣،٤٥ خۆلەکی دوانیوەرۆ دەستی پێ کرد، دوایی ئەوەی کە لەلایەن سەرۆکی ژینگەیی شاری بانەوە چەند وتەیەک باس کرا، لە لایەن بەرێوبەرانی ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی پاژین وێرایی بەخێر هاتنی بەشداران چەند وتەیەک لە لایەن کاک حامێد ئەسرایی، کاک فواد ساوان پێشکەشی بەشداران کرا، رێزدار ئەسرایی لە وتەکانیدا باسی لە ڕۆڵ و گرنگی سمۆرە کرد، سمۆرەی بە باغەوانی زاکرۆس ناو برد.

لە درێژەی ئەم رێورەسمەدا چەندین وتار لەلایەن ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکانەوە کە لەم رێورەسمەدا بشدار بوو خوێندرانەوە، لە درێژەدا چەند وتەیەک لەلایەن کاک ناجی کانی سانانی نۆێنەری ئەنجۆمەنی سەوزی چیایی مەریوان پێشکەش کرا.

ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە مەریوان، گرووپی ژینگەپارێزی زایەڵە لە شاری مەهاباد، گرووپی ژینگەپارێزی وەڵات لە شاری بۆکان، رێکخراوی ژینگەپارێزی شاری سەقز، ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزی وەحدەت لە شاری سنە… هەروەها کۆمەڵکی بەرچاو لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستانەوە بەشداری ئەم رێورەسمەیان کردە بوو.

لە کۆتاییدا شانۆیەک، چەند سروود کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجۆمەنی پاژین ئامادە کرا بوو پێشکەش بەبشداران کرا