لە ناو چوونی ئاسەوارە مێژوویەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

0
1370

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کەمتەر خەمی ناوەندەکانی حکومەت لە کوردستان ڕۆژ لە داویی ڕۆژ لە ناو چوون کاول کردنی ئاسەوارە مێژوویەکانی کوردستانئ لێدەکەوێتەوە.

ئاگردانی “سیاکەڵ” کە لە ٢٥ کیلۆمیتریی شاری ئەیوانی سەربە ئوستانی ئیلام هەڵکەوتووەو بە یەکێک لە ئاسەوارە بەنرخەکانی ئەو شارە ئەژمار دەکرا، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆکاری سروشتی و مرۆیی بەشێکی بەرچاو لە دیوارەکانی تێک رووخاوە.

ئەو ئاگردانە کە لە گەچ و بەردی چۆمی دروست کراوە، مێژووکەی بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی ساسانییەکان دەگەرێتەوە و بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە ئاسەوارناسان کە ئەنجامیان داوە،ئەگەری ئەوە هەیە کە شاری ونبووی “ئاریوحان” لەو ناوچەیە بووبێت.

شاری ونبووی ئاریواحان “ئاریوجان” یەکێک لە شارە ونبووەکانی ئوستانی ئیلامە کە بەپێی بەڵگە مێژووییەکان و وتەی گەڕۆک و رۆژهەڵاتناسان لە قەراخ چۆمی “گنگیر” بووە.

ئەو ئاگردانە شوێنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی ئایینیی زەردەشتییەکان بووە کە یەکەمجار ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە ئەنجامی هەڵدانەوە و گەڕانی ئاسەوارناسێکی بلژێکی بەناوی “ڤاندێربێرگ” دۆزرایەوە.

13234 13236