کەمتر خەمی شارەوانی شاری سەقز، بە زبڵدان کردنی سیرانگاکانی ئەو شارە

0
961

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، کەمتر خەمی ناوندەکانی پیوندیدار لە شاری سەقز زۆربەی سیرانگاکانی ئەو شارەی کردوەتە شۆێنی زبڵوو خاشاک.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان لە شاری سەقزەوە رایگەیاند کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا سیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکانی ناوچەی سەقز بە تەواوی خراونەتە پەراوێزەوە، هێزەکانی شارەوانی زۆر به کەمی شوێنە گەشتیاریەکان خاوێن دەکەنەوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەو هەروەها چالاکانی ژینگەپارێزی ئەو شارە.

وێنەکان دەدوێن و باس لە کارەساتێکی ژینگەیی دەکەن، سەرەرای چەندین جار پیوندی گرتن بە ناوندە پیوندیدارەکانەوە کەس وڵام دەری خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە نییە.

ئەمانە دیمەنی چۆمی کەچەڵ مینانی شاری سەقزە کە یەکێ لە ناوچە گەشتیاریەکانی ئەو ناوچە ئەژمار دێت، کە بە هۆی هەبوونی سرووشت جوان دڵرەفێنی بووەتە جێگای خەسانەوە خەڵکی ناوچەکە لە رۆژانی پشوودا.

یەکێ لە هاووڵاتیانی شاری سەقز لەو بارەوە بە ژینگەوانی رایگەیاند، سەرەرای کەمتر خەمی ئیدارەی شارەوانی ناوچەکە، باسی لە کەمتر خەمی هاووڵاتیان کردوو وتی لە ڕۆژانی هەینی خەڵکانێکی زۆر لە پیر لاو روودەکەنە ئەم شۆێنە کە بەداخەوە ؛زبڵە کەیشیان کۆ ناکەنەوە،هەر لەو شوێنەی خۆی بەجێی دێڵن.

ئەو هاووڵاتیە کوردە لە کۆتایی وتی، سەرەرای ئەوەی کە ناوچەکە بە زبڵدان کراوە، رۆژانە بووەتە شۆێنی شۆردنی ماشینەکانی ئیدارەی شارەوانی و بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە، لە ئەگەری پێرا نەگشتنی ئیدارەی شارەوانی ناوچەکە مەترسی دەیان نەخۆشی بۆ سەر هاووڵاتیانی ناوچەکە ئەو خەڵکەی کە لەگەڵ چۆی مینانی پیوندییان هەیە، رۆژانە لە ئاوی ئەو چۆمە بۆ خواردن، وەرزێری و تەنانەت بۆ مەرووماڵاتیش بە کاری دێنن.photo_2016-09-19_22-53-31 photo_2016-09-19_22-53-40 photo_2016-09-19_22-53-51 photo_2016-09-19_22-54-04photo_2016-09-19_23-13-09 photo_2016-09-19_23-13-20