ئاگری نەیار بەر بووەتە جەستەی نیشتمان/ ژینۆسایدی سەوز لە کوردستانی خۆرهەڵات

0
675

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، لە درێژەی ئاگرتێبەردانە زنجیرەییەکانی دارستان و لێڕەوارکانی کوردستاندا، ئەمڕۆ شەممە 22ی جۆزەردان، جەستەی زامداری نیشتمان گڕی تێبەردرا.

لەم پێوەندییەدا، هەواڵنێری ژینگەوان لە مەریوانەوە ڕایگەیاند کە لەم گڕتێبەردانەدا کە لە ناوچەی سەرشیوی مەریوان لە گوندی ماسێر بووە، خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

هەواڵنێری ژینگەوان لە زاری چالاکانی ژینگەپارێزییەوە ڕووبەری سووتاوی ژینگەی کوردستان لەو ئاگرتێبەردانەدا نزیک بە 5 هێکتار خەڵماند.

حکوومەتی ئیسلامی لە کوردستان و لە ڕێگای دەست و پێوەندییەکانییەوە ئاگر لە ژینگەی نیشتمان بەردەدات.

حکوومەتی ئیسلامی بەهۆی هەبوونی هێزە ڕزگاریخوازەکان لە چیاکاندا، بە شێوەی زنجیرەیی و سیستماتیک ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان بەردەدات.