ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان ٤۰هێکتار لە لێرەوارەکانی شاری بۆکانی کردە خەڵووز

0
13598

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردان لە دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان تا دەروات زیاتر دەبێت،رۆژانە بەشێکی بەرچاو لە دارستان ولێروەرەکانی کوردستان لە ئاگری رەقوو کینەی نەیارانی ژینگەدا دەسووتێ.

رۆژی هەینی رێکەوتی ۱۱ی پۆشپەری ۱۳۹٥ی هەتاوی لە چەند لەوە ئاگر لە لێرەوارەکانی گوندی قاتانقۆر و بردە نخشینە و کێوە رەشی سەر بە شاری بۆکان بەردرا و بە هۆیەوە خەسارەتێکی ژینگەی یەکجار زۆری بۆ سرووشتی ئەو ناوچە درۆست کرد.

بە وتەی شایەت حاڵانی ئەو ناوچە ئەم ئاگرکەوتنەوە کە زیاتر هشت کاتژمێر بەردەوام بوو زیاتر لە ٤۰هکتار لە لێرەوارەکانی گوندی قاتانقۆری بە یەکجاری کردە خەڵۆز.

شایانی باسە کە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەمرۆ لە شاری بۆکان بەو حاڵەتە تەواو نەبوو لە شارۆچکەی پردیس لە شاری بۆکان ئاگر لە لێرەوارەکانی ئەو شۆێنە بەردراو بووە هۆی سۆتاندنی زیاتر لە ۲هکتار گەنمی وەرزێرانی ئەو ناوچە،کە بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو ناوچە ئاگرەکە کۆژایەوە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری سەقز ئاگر لە لێرەوارەکانی گوندی علیا بەردراو کۆمەڵێکی بەرچاو لە زەوی و زارای خەڵکی ئەو ناوچەی وەک گەنم و … کردە ئامانج،لەم ئاگرکەوتنەوەدا ۳هکتار لە زەوی و زاری خەڵکی گوندی علیا کە زۆربەی گەنم بوو سۆتا.

شایانی باسە ساڵانە کۆمەڵێکی بەرچاو لە زەوی وزاری خەڵکی کوردستان وەک گەنم،دارستانەکان….لە ئاگرکەوتنەوەکاندا دەسۆتێ و لەلایەن هیچ ناوندێکی حکومەتییەوە قەربوو ناکرێتەوە.

ساڵانە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەکی گۆمانناوی ئاگری تێبەر دەبێ و لایەنەکانی پێوەندیدار لە حکوومەت هەوڵێکی ئەوتۆ بۆ پێشگرتن و کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن و بەم شێوە رووبەرێکی بەرچاو لەو سامانە سروشتیەکان کوردستان لەناو دەچێ.

جگە لەوەش، هێزە حکومەت وەک چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچە سۆڵاوا دیتمان تا ماوەیەکی دوور و درێژ ئزنیان بە ژینگەپارێزان نەدا، زۆربەی کاتیش ئاستەنگ بۆ ژینگەپارێزان دروست دەکەن و بە بیانووی هەستیاری دۆخی ئەمنییەتی، رێگە بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان نادەن.