ئینتەرێنێت (TCP) لەسەر شێوازی مێروولەكان بووە!

0
664

مرۆڤ هەمیشە بەشوێن ئیشی نوێیە بۆ ئاسان كردنی كارەكانی، شایەد ئەگەر بە بەراورد لەگەڵ سروشت و كردارەكانی مرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت زۆر لاواز دێتە بەرچاو. بە هێزترین كاری مرۆڤ بەرهەمهێنانی تۆڕی گواستنەوەی زانیارییە لە رێگای ئینتەرنێتەوە، بەواتایەكTCP. لێكۆلینەوەیەك كە بە تازەیی لە سەر مێروولەكان ئەنجامدراوە، زانایانی بەو قەناعەتە گەیاندوە كە مێرووی پێش مرۆڤ سوودیان لەم تەكنۆلۆژیایە وەرگرتووە! ئەوەیش بۆ كۆ كردنەوەی خواردنەکانییان! باشە چۆن ؟
TCP شێوازێكی بۆ راگەیاندنی زانیارییە كە لە بۆشاییێكی كەم چاودێریان دەكات، مێروولەكانیش كاتێك دەگەرێن بۆ خواردەمەنی، ژمارەیەك لە مێلورەكان دەنێرنە دەرەوە ئەگەر پاش ماوەیەك نەهاتنەوە ئەوا ژمارەیەكی تر بە شوێنیان دەنێرن تا بیانگەڕێننەوە. ئەم مێروولانە كاتێك خواردەمەنی زۆر لە دەرەوەی هێلانەكەیان دەبینن بە خێرایی دەگەرێنەوە و ژمارەیەكی زۆرتر لە مێروولە لەگەڵ خۆیان دەبەن. خاڵ : ژمارەی مێروولە و خواردەمەنییەكانییان بە یەك ئەندازەن. شێوەی TCP و مێروولە لێرە كۆتایی نایێت :
مێروولەكان پێش ئەندازەگرتنی خواردەمەنی ، شەپۆلێك لە مێروولەكان دەنێرن (پاكەتی زانیاری یان دەیتا) بە تەكنیكێك كە ئێمەTCP پێ دەڵێین كە بە ئەندازەگرتنی قەبارەی خواردەمەنی(پانایی باند ) خەریك دەبن. شێوازی TCP ئاوایە كاتێك پەیوەندی لە گەڵ سەرچاوەی زانیاری دروستدەبێت و زانیاری لە سەرچاوە ناگەرێتەوە ناردنی زانیاری دەوێستێت ئینجا مێروولەكانیش ئەم كارە دەكەن كاتێك تاقمەی یەكەم كە بۆ پەیدا كردنی خواردەمەنی ناردراوە دەروە پاش ٢٠ خولەك نەگەڕانەوە مێرولەی تر نانررێتە دەرەوەی هێلانەكەیان.
——-فەرهەنگی زكورد :
(TCP/IP)، تی‌سی‌پی‌/ ئای‌پی، پرۆتۆکۆڵی کۆنترۆڵی ناردن/ ‌‌پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت
. تی‌سی‌پی، پرۆتۆكۆلی کۆنترۆڵی ناردن، کۆنووسی کۆنترۆڵی ناردن TCP
. بنەماڵەی پرۆتۆکۆڵەکانی تی‌سی‌پی/‌ ئای‌پی