ئیلام، پاوە، ئاگرتێبەردان لە دارستانەکانی کوردستان درێژەی هەیە

0
1102

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری ژینگەوان، بۆ ماوەی سێ رۆژە دارستانەکانی ناوچەی ئیلام لە ئاگردا دەسووتێن، بەپرسانی حکومەت لەو بارەوە هیچ کارێکیان بۆ راگرتنی ئاگری ناوچەکە نەکردووە.

رۆژی چوار رێکەوتی ۱۷ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی، ئاگری دارستانەکانی ناوچەی تەنگە قیر شلەکەش سەر بە شاری ئیلام لە پارێزگای کرماشان کە لە رێکەوتی ۱٤ی خەرمانانەوە دەستی پێ کردووە، تا کاتی بلاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ناوندە پیوندی دارەکانی حکومەت لە پیوندی لەگەڵ کۆژانەوەی دارستانەکانی ئەو ناوچە هیچ کارێکی ئەو توویان نەکردووە، بە هۆی بە هانا نەچوون و کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت ئاگر رێژەیەکی بەر چاو لە دارستان و لێرەوارەکانی ئەو شۆێنەی گرتووەتەوە، کە کۆنتڕوڵ کردنیشی بۆ خەڵک و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەکە ئەستەم کردووە.

بە وتەی شایەت حاڵان تا ئێستا زیاتر لە ۱٥۰۰هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاوە، تا دەروات رێژەی سووتانی سرووشتی ناوچەکە روو لە زیاد بوونە.

هەر لەو پیوندیەدا لە شاری پاوە ئاگر لە دارستانەکانی پشت پادگانی سەردەرە بەردراوە، لەم ئاگرکەوتنەوە کۆمەڵێکی بەر چاو خەساری ژینگەیی بەر سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە کەوتووە، کە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی شاری پاوە و خەڵکی ئەو ناوچە کۆنتڕۆڵ کراوە.

ئاگرتێبەردان لەلایەن دژمنانی سرووتی کوردستان رۆژی ۱۷ی خەرماندرێژەی کێشاوە لە پارێزگای کرماشان ئاگر لە دارستانەکانی گۆندی قاب قلی لە شاری سەلاسی باوەجانی بەردرا، لەم ئاگرکەوتنەوە کە چەندین کاتژمێری خایاند بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان سووتا.

هەروەها لە شاری بۆکان بۆ جاری سێهەم ئاگر لە شاخەکانی ئەمیرئاوا بەردرا، رێژەیەکی بەر چاو لە دارستانەکان و لەوەرگەکانی ئەو ناوچە لە ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان بۆ بە خۆڵەمێش.

لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا زیاتر لە ٤۰حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان روویداوە، سەرەکیتەرین حاڵەتەکانی ئەم رووداوانە ئاگری دارستانەکانی ناوچەی تەنگە قیر لە شاری ئیلام، مەریوان لە پشت پادگانی ئەرتەش، کە بەهۆی مانۆری نیزامی هێزەکانی حکومەت ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەر درا، هاوکات لەگەڵ ئەم ئاگرکەوتنەوانە لە چەند شۆێنی جیاواز لە شاری مەریوان ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا کە لەم ئاگرکەوتنەوانە بە دەیان هێکتار لە دارستانەکانی نیشتمان بە تەواوی لە ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان بە تەواوی سووتاوە.

رۆژانە لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ئاگری کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەتدا دەسووتێ و لەو بارەوە ناوندە پیوندیدارەکان هیچ کارێکیان بۆ کەمتر کردنەوە رێژەی ئاگرتێبەردانەکان لە کوردستان نەکردووە.

photo_2016-09-07_22-54-44